<

روونكردنەوەیەك لەئەنجوومەنى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستانەوە

24/08/2009, 12:00 (GMT+1)
رۆژنامەنووسانى كوردستان






Kurdistan Journalist's Syndicate
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
ئەنجوومەنی سەندیكا
نقابه‌ سحفيي كوردستان
مجلس النقابه‌
ژماره‌ .......
ڕۆژ ........

روونكردنەوەیەك لەئەنجوومەنى سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستانەوە

سایتى (كوردستانپۆست) رۆژى 23-24/8/2009 بابەتێكى بەناوى (سەندیكاى رۆژنامەنووسانى كوردستان نووسینگەى گشتى هەولێرى پایتەخت) بە لۆگۆى سەندیكا بڵاوكردۆتەوە, دەربارەى دادگایى كردنى (خالیدی خولە سوور و سەرجەم ئەنفالچییەكان....)
لێرەدا ئێمە رایدەگەیەنین، كەوا ئەو بابەتە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندى بە ئەنجوومەنى سەندیكاو لقەكانى نییە و سەندیكا ئۆرگانێكى بەناوى نووسینگەى گشتى نییە, بۆیە سەرەڕاى هەڵوێستى راست و دروستمان بەرامبەر سەرجەم ئەو كارەساتانەى كە بەسەر گەلى كوردستاندا هاتووە و رامانگەیاندووە, ئەم شێوازە لەبڵاوكردنەوەى بابەت بەناوى رێكخراوێكەوە بەپێشەكییەكى ترسناك و پێچەوانەى پرەنسیپەكانى كارى رۆژنامەنووسی و میساقى شەرەفى رۆژنامەنووسی و یاساى رۆژنامەگەریی لە جیهاندا دەزانین..

ئەنجوومەنى سەندیكاى
رۆژنامەنووسانى كوردستان
24/8/2009

kurdistanpost.com/view.asp?d=30ac47b5
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان