بۆ مێژوو بكوژانى سەردەشت عسمان ئاشكرا ئەكەم.
13/05/2010, 12:00 (GMT+1)

لە ناو دەزگاى پاراستنى پارتیدا بە شێك هەیە بە ناوى بەشى دراسات و پێگەیاندن یەكیك لە كارە سەرەكیەكانى ئەم بەشە چاودیرى كردن و لێكۆلینەوەى رۆژنامە ئەهلیە كانن و دەست نیشان كردنى ئەو كەسانەیە كە دژ بە پارتى ئەنوسن وە دۆزینەوەى ئەو كەسانەى كە لە سایتى كوردستان پۆست بە ناوى خوازراوە ئەنوسن.ئەوان ئەزانن ئەوانەى كە بە ناوى خوازراوە ئەنوسن لە كوردستان پۆست هەر ئەوانەن كەلە دەزگا ئەهلیەكاندا یان ئەحزابەكانى موعارەزەى پارتى ئەنوسن بە یەكێتیشەوە كەناتوانن ئەوەى دەیانەوێت بە ناوى خۆیانەوە بینوسن.كارمەندانى ئەم بەشە بابەتەكانى كوردستان پۆست بەراورد ئەكەن لە گەل نوسنى ئەو كەسانەى كە گومانیان لىّ ئەكەن بۆ دۆزینەوەیان یان زۆر هۆكارى تر ئەگرنە بەر بۆ دۆزینەوەى ئەو كەسانە.زۆر بە ئاسانى سەردەشت عسمان ئاشكرا كرا لە لایەن هیمن هەورامى بەرپرسى بەشەكەو محمد شوكرى ئەندامى بەشەكە دواتر وەك راپۆرت خرایە بەردەم مسرور بارزانى بەر پرسى دەزگاى پاراستن مسرور بارزانى بۆ بابەتە گرنگە كان پرسى مسعود بارزانى ئەكات. مسرور بارزانى هەر لە بیدایەتەوە رەئى وابوو بە جۆرێك لە جۆرەكان بكوژرێت كە كەس گومانى ئەوان نەكات بەلام باوكى رەدى كردەوە ووتى نابێت لە ناو هولێر كەس بكوژرێت چەنكە لەسەر ئێمە ئەكەوێت بزانن كەى سەردانى دەرەوەى دەسەلاتى پارتى دەكات لەوێ بكوژرێت .لە بیدایەتى مانگى دوو بە تەواوەتى بریارى كوژرانى ئەو كورە درا.
بۆ ئێستا جێ بە جێ كرا؟
سەردەشت لەم دوایەدا بابەتێكى لەسەر كۆسرەت رەسول نوسى بە ئاشكرا.دواى ئەوەى نوسراوەكە لەلایەن بەشى دراسات و پێگەیاندنەوە هەلسەنگێنرا هیمن هەورامى پێشنیارى ئەوەى كرد كە ئەگەر ئێستا ئەو كورە بكوژرێت هەموو كەس بە كۆسرەتى ئەزانێت لە هەمان كاتدا چاو شكاندنى ئەو كەسانەیە كە بابەتى وا ئەنوسن دژى پارتى و كەسایەتیە سیاسیەكان.پێشنیارەكە لە لایەن مسرور و مسعودیشەوە پەسەند كرا. ئاگادارى بە شى چالاكیەكانى پارستنیان كرد كە ئەو عەمەلیە جێ بە جێ بكات.ئوانیش نەخشەى كوشتنیان دانا.ئەو سەربازانەى كە سەردەشتیان برد لەبەردەم پەیمانگاى هونەرە جوانەكان 4 پیشمەرگەى هێزەكانى بەرگرى پاراستن بوون . سەردەشت لە بارەگاى بەشى چالاكیەكانى پاراستن تەسلیمى (ٍسانسۆرکراوه-کوردستانپۆست) كرا كە لە دەرفەتى خۆى ناوى تەواویان ئاشكرا ئەكەم.هەر لە ژورێك لە وێ كە بۆ ئەو جۆرە كارانە تەرخانكراوە بە دەمانچەى كاتم كوژرا.دواتر تەرمەكەى تەسلیمى ئەحمەد كۆى كرا كە بەرپرسى فەوجى جەیشى عێراقە و شارەزاى موێلە تەرمەكەى لەوێ فرێ بدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















