سالار عوسمانی به‌عسی له‌ڕاگه‌یاندنی پارتیدا بناسن
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)
له که‌مپینی به‌رده‌وامی به نوسین وخۆپیشاندان بۆ ئیدانه‌کردنی ڕفاندن وتیرۆر کردنی رۆژنامه‌نووسی لاو سه‌رده‌شت عوسمان ،پارتی ته‌نگه‌تاو بووه نازانێ چۆن به‌ر به‌م لێشاوی ناڕه‌زایه‌تییه بگرێت که ئێستا له کوردستان وده‌ره‌وه دژ به‌م ڕه‌فتاره‌ی پارتی هه‌لوێستیان وه‌ر گرتووه،به ڕوونی به‌دیار که‌وت که تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان وسۆرانی مامه‌حه‌مه د کتۆر عبدولستار تاهیر به‌سه‌ر پارتیدا ساخ بۆ وه.
بۆ خۆ ده‌ر باز کردن وپه‌رده‌پۆشکردنی تاوانه کان ،که‌ناله‌کانی پارتی که‌و توونه ته چه‌واشه‌کردن وبێ نرخ کردنی ده‌نگ وسه‌دای هه‌قی گه‌ل تیرۆر کردنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر جاره‌ی چه‌ند که‌سێک دێنێت سه‌ر که‌ناله‌کان ولێدوانی ناڕه‌وا ده‌ده‌ن، یه‌کێک له‌وانه‌ی دوێنێ شه‌و له به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ته‌لایتی زاگرۆز دا ،سالار عوسمانی به‌عسیان هێنابوو.بۆ ئه‌وه‌ی سالار‌و هاوه‌له‌کانی بناسن ،سالار له ساله‌کانی هه‌شتاکان له‌ئیتیحاد ته‌له‌به‌ی ئاماده‌یی ڕزگاری بوو له هه‌ولێر ،پله‌یه‌یه‌کی به‌رزی به‌عسی له ناو ئیتیحاد دا هه‌بوو،
ئه‌و ریسوایه دیاربوو له به‌رنامه‌که‌ی زاگرۆزدا ،چونکه هیچی پێ نه‌بوو ،زۆر ته‌نگه‌تاو ببو ،له ئیفلاسی هیچ پێ نه‌بوون ،به‌شان وبالی پارتی 31 ئاب وپێشره‌وی ده‌بابه وقه‌ره‌قۆلی تورک وبکوژی کوردانی کوردستانی ڕۆژ هه‌لاتی دا هه‌لده‌دا،گوایه خه‌لکێک چاویان به پارتیدا هه‌لنایه ،پارتی حزبی یه‌که‌می ساحه‌که‌بوون،ئه‌وه نازانێ پارتی حزبی یه‌که‌می خیانه‌تیشه.
باسی کاک نه‌وشێروانی ده‌کرد،من ده‌لێم ڕۆله‌ی بیژۆلی به‌عسی ئه‌وێ ڕۆژێ که کاک نه‌وشێروان له شاخ بوو،دژ به‌به‌عسی مامۆستات ده‌جه‌نگا ئه‌وێ ڕۆژێ به‌عس به‌خوێنی کاک نه‌وشێروان تینوبوو، جه‌نابت له قوتابخانه‌ی به‌عس ده‌تخوێند ،ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره ویستت باسی زاتی وابکه‌یت ،ده‌ست نوێژ بگره ،چونکه تۆ که‌سێکی ماستاو چی وئینتیهازی ناسراوی له نێو گه‌نجانی شاری هه‌ولێر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























