گەندەلی ودزیەكانی عەباسە ڕەش ...بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كەركوك
31/01/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەم كەركوكە داماوە لەبەر ئەوەی كێشەی نەتەوەیی تیادایە هەرچی دزو جەردەی كوردیش خۆی كردبێتە مدیری فەرمانگەیەك وەیان لیپرسراویك.. لەئاستیداكوردی كەركوك لێی بیدەنگ بونە و لەبەر توركمان و عەرەبی شارەكە كەس هاواری نەكردووە....ئیمەی كورد ئەگَەرنەتوانین ئیدارەی شوینیك بدەین ئەبیت سەقەتی بكەین ..لە كەركوك نزیكەی یەك ملیۆن و نیو خەلكی تیادا ئەژیت ئایا ئەفسەریكی رێك و پیكی تیادا نیە غەیری عەباسە رەشی دز !!!
...لێرەدا ئەمەوێت بەشێكی كەم لە دزیەكانی بخەمە ڕوو ئەم دزە بەردەوام لەریگەی ماستاوچی ودەڵاڵەكانی دەورو بەریەوە روژانەی لەبیست هەزار دۆلار كەمتر نیە كەئەویش بەپیدانی پاسبورت بە شیوەیەكی ژێربەژێرو ناعادیلانە..ئەگەر هەركەسیك بیەوێت پاسپۆرتیك دەربكات ئەبیت سێ مانگ خەریك بیت ئەوجا هیچ سودێكی نابیت بۆیەعەباس و دەوروبەرەكەی وا لە هاولاتی ئەكەن كە داوای چەند پارەش بكەن ئەبیت هاولاتی مەمنون بیت وبیدات...من لەكاتی گەرانەوەم بو كەركوك لەدەرەوەی ولات بەمەبەستی دەركردنی جەواز بۆ منالەكانم وبردنیان لەگەل خۆم بو دەرەوە سەردانی جەوازاتم كرد بەلام كاتیك زانیان كارەكەم پەلەیە لەلای عەباسە رەشەوە زۆر كیشەم بو دروست كرا منیش بە ناچاری لە ریگەی برادەریكەوە معاملەكەم گەیاندە لای دەلالەكانی جەنابی مودیر كەیەكیكیان برای ژنەكەیەتی و ناوی نازمە وئەوی تر ناوی دیاری یەو بری سی هەزار دولاریان لی وەرگرتم بو جەنابی كاك عەباسە رەش و لە ماوەی دوو رۆژدا جەوازەكەیان بۆ هینام مالیان ئاوابیت !!!! دوایی بیستم وتیان عباس لەگەل مەسئولی مەلبەندو سەرۆكی ئەنجومەن شەریكەو بۆیە كەس ناوی ناهینیت...هەروەها برادەریكی خۆم توركمانەو ئیستا لەالمانیایە بۆی گیرامەوە كە بری سێ هەزارو پینج سەد دۆلاری لەلایەن عباسە رەشەوە لێ وەرگیراوە بەرامبەر دوو پاسپورت ..ئافەرین هیروخان بۆ خۆت ومنالە قاچاخچی یەكانت لە كەركوك .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















