<

حزبی شیوعی هەموو شتیكی كردە قوربانی وەزیری بی وەزارەت

25/11/2010, 12:00 (GMT+1)

لەساڵی 1992 لەدوای دروستبونی حكومەتی كوردی حزبی شیوعی رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو دواوە هەنگاو دەنیت و تا دێت خراپتر دەبیت و زیاتر لەخەڵك و شەقام دور دەكەوێتەوە
وەرگرتنی وەزیر و وەزارەت لای حزبی شیوعی بووەتە كەلتور هەر بۆیە هەر لەسەرەتای دروست بونی حكومەتی كوردیەوە تا ئێستا چەند ساڵ جارێك دوای هەڵبژاردن وەكو خێر یەكیتی و پارتی وەزیرێكی بێ وەزارەتی پێ دەدەن ئەمەش وای كردووە حزبی شیوعی ببێتە حزبێكی مەسینە هەڵگرو بێدەنگ كراو لە ئاستی مافەكانی خەڵكدا
ئێستا لەدوای چەندین ساڵ بەشداری كردن لە حكومەتی كوردی تەنانەت قایمقامێكی لە شارەكاندا نییە تەنها ئەوە نەبێ كە بەناو وەزیرێكی پێ دەدرێت هیچ توانایەكی نییە تەنها وەكوو رۆبۆتێك دەجوڵێنرێت و ئەو پۆستە تەنها مایەی شەرمەزاری بووە بۆ ئەندامانی حزب
ئێستا لەدوای دواین هەڵبژاردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەدوای ئەو شكستە گەورەیەی حزبی شیوعی كە نەیتوانی بەكۆمەڵێك حزبی ترەوە كورسییەك بەدەست بێنێ چاوەڕێی ئەوەمان دەكرد حزبی شیوعی عیبرەتێك لە ساڵانی رابردوو وەربگرێت و ببێتە حزبێكی بەرهەڵستكارو پشتگیری كەر لەمافی گەل و نشتیمان كەچی بەدوو قسەی پارتی و یەكێتی خەڵەتاو وەزیرێكی بێ وەزارەتی وەرگرت كە تەنانەت توانای دامەزراندنی فەرمانبەرێكی نییە
جەنابی وەزیر بەو هەموو سوكایەتی پێ كردنەشەوە نەوەستا بێ یەكو و دوو پۆستێكی تری وەرگرت ئەویش وتەبێژی بوو كە ئەم پۆستەی جەنابی وەزیر باڵانسی جەماوەری حزبی شیوعی زیاتر دابەزاند چونكە ئەم وەزیرە تەنها بۆ پینە كردنی كارە دزێوەكانی حكومەت بەكار دەهێنرا هەركات حگومەت دزییەكانی ئاشكرا دەبوو جەنابی وتەبیز دەهاتە سەر شاشەو جەیفەرموو كە ئەو وتانە راست نییەو كارەكانی حكومەت هیچ هەلەیەكی تیدا نییە
هەر بۆیە ئەم مرۆڤە بوو بە دەروێشی تەریقەتی حكومەتی كوردی و ئێستا تەنانەت گوێ لە ئامۆژگارییەكانی حزب ناگرێت، چونكە لەم ماوەیەدا حزبی شیوعی بەكۆی دەنگی سەركردایەتی خزب بڕیار درا ناوبراو لە پۆستی وتەبێژی دەست لەكار بكێشێتەوە كەچی جەنابی هەر وەك ئەوە وایە منداڵێك بڕیاری دابێت هیچ حسابێكیان بۆ ناكات لەو لاشەوە بووەتە دەرویشی دوو حزبی دەسەڵات
بۆیە كێشەی هەرەگەورەی حزبی شیوعی بەشداری كردنە لە حكومەتیك كە هیچ باشییەك بۆ حزبی شیوعی ناخوازێت و تا دێت بەرەو كەنارو مردنی دەبات
بۆیە دەڵێم حزبی شیوعی هیچ نەبێت حەقی ناوی حزبەكەتان بدەن چونكە قەت نەمبینیوە حزبە شیوعییەكان لە سەنگەری تێكۆشانی حكومەتێكی گەندەڵدا بن و پشت بكەن لە جەماوەری خۆیان ، بۆیە وا چاكترە هەر لە ئێستاوە وەزیری رۆشنبیری دوو بارە بدەنەوە بە حزبی دەسەڵات و ببنە هاوسەنگەری خەڵكی بەش خوراوی كوردستان و لەگەڵ راستیدا بن و تف بكەن لە درۆ و دزی و تاوان .


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان