لە پەراوێزى سەردانەكەى بۆ ئیتاڵیا، مەسعود بارزانى كەشتیەكى گەشتوگوزارى كەنەدى بە 70ملێۆن دۆلار دەكڕێت!
26/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى باسكردووە كە كەشتیەكە كراوە بەناوى وەیسى بارزانى كوڕى مەسعود ى تەوویرچیەوە!
لەكاتى كڕین و مۆركردنى گرێبەستەكەدا، تەنها سیروان بارزان یاوەرى مەسعود بووەو، وە ئەوەشیان باسكردووە كە چەند گرێبەستێكى عەقاراتیان مۆركردووە، كە پێك هاتووە لە كرێنى 4 ڤێلاى نوێى كە هەموو ڤێلاكان بە مەوادى ئەلەكترۆنى هاوچەرخ بۆ كۆنترۆڵكردن و بینینى دەرهوەى ڤێلاكان بەكارهاتووەو لە ناو شارى ڕۆماى پایتەختى ئیتاڵیا یەو، وابڕیارە بۆ پشووى زستانە مەسعودو ژنەكەى لەو ڤێلایانە بۆ ماوەى 20 ڕۆژ كاتەكانى بەسەر ببتا!
ئەمەش بە یەكێك لە دەستكەوتەكانى دزین و قاچاخچێتى نەوت و تاڵانى كوردستان كڕاوەو، بۆ ئەو مەبەستە، مەسعود ژمارە حسابى تایبەتى خۆیى و وەیسى كوڕى لە بانكێكى ئیتاڵى كردۆتەوە!.
کوردستانپۆست: وێنهکه هی ئهرشیفه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















