بەیاننامە
31/12/2011, 12:00 (GMT+1)
قەتڵوعامەكەی شەرنەخ ڕووی ڕاستەقینەی ڕەگەزپەرستی ئـــــــەردۆگان وڕژێمــــــــەكەیەت وەكو هەموو ئاگادارە كە ڕژێمی توركی ڕەگەز پەرست بەسەرۆكایەتی ئەردۆگان لەناوچەی شەرنەخ تاوانێكی دڕندانەی تری ئەنجام دا كە بووه هۆی شەهیدی بوونی 38هاوڵاتی بێ گونـــــــــاحی كوردستان كە ئەم تاوانە دوایەمین تاوان نابێت دژ بە گەلەكەمان ئەنجام دەدرێت چونكە ڕژێمی تورك لە ژێر هەرناوێكدا بێت یان بە هەر بیانویەك بێت ئامادە نیە رێز لە مافی ڕەوای كور د بگرێت نەك هەر ئەوەش بەڵكو ئامادە نیە واز لە شەڕانگێزی خۆی بهێنیت وبەردەوام دەبێــــت لە هێرشە دڕندانەكانی بۆ لە ناو بردنی گەلەكەمان ئەم ڕووداوەش ڕاستی ئەوە دەسەلــــــــــمێنێت وە وڕووی دڕندانەی ڕژێمی ئەردۆگانی ڕەگەزپەرست هەڵدەماڵێت بۆیە بە پێویســـــــــــــــتی دەزانین ئێمە وەكو ئەم ڕێكخراوانەی لە خوارەوە ناومان هاتوو بە توندی ئەو كارە وەحشیگەریە ئیـــــدانە بكەین وەداواكارین لە سەرجەم حیزب وهێز ولایەنە سیاسیەكانی وڕێكخــــــــــراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی هەموو دەنگ هەڵبڕن بۆ ئیدانە كردنی ئەو وحشیگەریەی تورك با خوێنی كوردانمان لە هەركۆیەیك بێت بە كەم سەیر نەكرێت .
نەمری وسەربەرزی بۆ شەهیدانی ئەو كارساتە دڵتەزێنە
سەرشۆرَی وڕیسوایی بۆ ڕژێمی توركی ڕەگەزپەرست
1-یەكێتی لاوانی دیموكراتی لە كوردستانی عێراق/لیژنە ی دەربەندیخان
2-یەكێتی گشتی قوتابیانی كوردستان/ئۆفیسی دەربەندیخان
3-كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان/لیژنەی دەربەندیخان
4-لیستی مامۆستایانی پیشەیی/لیژنەی دەربەندیخان
30 /12 / 2011 دەربەندیخان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























