گەندەڵییەکی تری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی
03/01/2012, 12:00 (GMT+1)
ماوەی سالێکە فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی بەشێکی نوێی کردۆتەوە بە ناوی کردە پزیشکییەکان کە بە حساب ئەم بەشە کۆنترۆڵی ھەموو اسعافەکان دەکات و خزمەتێکی زیاتری نەخۆش و ھاوڵاتیان دەکەن .
بەڵام بە داخەوە ئەمە کێشەیەکی زور گەورە و ترسناکی دروست کردووە کە بێ ئاگان لە نەخۆش و تەنانەت لە اسعافەکانیشان ، جاران ھەر کات نەخۆسێک پێویستی بە اسعاف بوایە لە ماوەی ١٠ خولەکدا ئامادە دەبوو چونکە ئیدارەکان ئاگایان لێی بوو بە بێ پرس بۆیان نەبوو دەر بچن و نەخۆشخانەک زۆر بە تەنگ نەخۆشەکانەوە بوو .
بەڵام ئیستا ئەگەر نەخۆشێک پێویستی بە اسعاف ھەبێت ئەبێت سەنترەکە وەر بگرێت و داوای لێ بکات کە پێویستی بە اسعاف ھەیە و ئەویش پاش کۆمەلێک پرسیار دەڵێت چاوەروان بە و ھیچ کات وەک پێویست ناگاتە شوێنەکەو زۆر جار ھەیە بە سەعات و نیوێک ناگات .
زۆر جار نەخۆشەکە کە پێویستی بە اسعاف ھەبووە بۆ گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەکی تر بە مەبەستی فحێ و اشعە و ....... ھتد ئەوەندە درەنگ اسعافەکە گەیشتووە کاتێک نەخۆشەکەی بردووە بۆ شوێنی مەبەست فریای فحێەکان نەکەوتووە و گەراوەتەوە .
بۆیە داوا لە بەرێز دکتۆر ریکەوت دەکەین کە چاوێک بەو بریارەدا بخشێنێتەوە و ھەر چۆنێک بێت بەیانیان اسعافێک و شوفێرێک دابین بکات بۆ نەخۆشحانەکان کە لە ژێر چاودێری ئیدارەکاندا بێت نەک کردە پزیشکییەکان چونکە ھەر گەندەڵی و خراپەکارییەک کە کردە پزیشکییەکانیش بیکەن ھەر بەرێزیان لێ ی بەرپرسیارن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























