لەناحیەى قەسرێ پیكاپێك مریشكى مرداربوو بەسەر هاوڵاتیاندا دەفرۆشرێت...
13/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ڕۆژى دووشەممە بەروارى 12/10/2009 لە(ناحیەى قەسرێى)ىناوچەى باڵەكایەتى سەربەقەزاى چۆمان هاوڵاتیەت دوور لەهەموو سانسۆرێكى حكومى هەڵدەستێت بەهێنانى پیكابێك لە مریشكى مرداربوو بۆئەم ناوچەیەو دەست دەكا بەفرۆشتنى بەسەر هاوڵاتیان,
شایەنى باس كردنە نرخى یەك كیلۆى ئەم مریشكانە بە 3000 دینار بەسەر هاوڵاتین دەفرۆشێت, هاوڵاتیانیش لەبەر هەرزانى نرخەكەى كەلەهەركیلۆیەكدابە جیاوازى 1500 دینار كەمتر بوو لە نرخى هەركیلۆیەك لەمریشكى ئەم ناوچەیە ,هەڵدەستن بە كڕینى مریشكەكان و ژمارەیەكیش لە هاوڵاتیانیش خواردبوویان, بەڵام دواى ئەوەى كە گومانى ئەوەى لیكراوە كەمریشكەكان مردارن دەم ودەست كاربەدەستان زۆربەتوندى ئاگاداریان كردۆتەوە كەوا هەرچى زوە دەبێ ئێرە جێ بێڵێ ,
بۆیە دەبینین كە ئەمڕۆ هیچ پاڵەپەستۆیەك لەسەر بازرگانەكان و فرۆشیارەكان نیەو حكومەتیش نەیتوانیوە ستاندارێكى بەهێز دابنێ بۆ پشكنینى شتوومەكەكان ,بۆیە بە ئارەزووى خۆیان شتوومەك دەفرۆشن بەسەر هاوڵاتیان جاشتوومەكەكان ئێكسپایەربووبن یا نەبووبن لاى ئەوان گرنگ نیە ,گرنگ ئەوەیە بیفرۆشێت.
ئەوەى جێگاى داخە حكوومەت و وەزارەتى تەندروستى بەهۆى گومان بردن بەبڵاوبوونەوەى نەخۆشى ئەنفلۆنزاى باڵندە چەندەها جار لەڕێگاى ڕاگەیاندنەكانەوە ئاگادارى هاوڵاتیان دەكاتەوە كەوا گۆشتى مریشك ئەگەرى ئەوەى هەیە ڤایرۆسى ئەم نەخۆشیەى تیابێ بۆیە دووپاتى بەكارنەهێنان وخواردنى دەكا لەلایەن هاوڵاتیانەوە, بەڵام ڕێ وشوێن ناگرێتە بەر بۆ ئەوەى نەك هەر میشكى ئاسایى تەنانەت مرشكى مرداربووش بەسەر هاوڵاتیاندا بفرۆشرێت.......

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان