بۆئەوانەى ئەلێن سەرۆكتین! بۆ كەناڵ و نوسەرە گەل فرۆشەكان!!!! كات زۆر كەمە بۆڕاكردن وریابن!!
02/02/2011, 12:00 (GMT+1)
نوسینى پەیامێك بۆ جەلال تاڵەبانى و مەسعود بەرزانى ئەو جوتەیەى كەخۆیان كردوە بەخواى ئێمە و بگرە خۆیان لەخواش گەورەتر دەزانن ئەو دوانەى كەهەموشتەكانى نەتەوەى كوردیان پەیوەست كردوە بەدەسڵاتەكەیانەوە. بەجۆرێك هەرشتێك دورلەبەرژەوندى ئەوانبێت ئەوە سوكایەتیە بەنەتەوەى كوردوبەزوترین كات تۆڵەى هەیە! مرۆڤى دروستكەرى خوا هەڵە بەرامبەر دروستكەرەكەى دەكات خوا لێشى خۆش نەبێت دواى مردن تۆڵەى لێدەكاتەوە! بەڵام لاى ئەم دەسڵاتە گەندەڵەى ئەوان ڕاستەوخۆتۆڵەى هەیە! بۆیە پێم خۆشە ئەم پەیامە لەڕێگاى چڵكاوخۆرەكانى{ كوردسات..كوردستان تى ڤى..زاگرۆس.گەلى كوردستان}وە سەرجەم ئەونوسەرە خۆفرۆشانەى لەدەرەوەى ستۆدیۆ پارەكەوەردەگرن بۆئەوى دەمیان چەوربێت بۆ درۆكردن و مەدح وسەناى گەندەڵەكان لەسەر ئەو شاشەڕوزەردانەو ئەوڕۆژنامانەى بەبەلاشیش خەڵك نایخوێنێتەوە..بگەیەنم بە ویژدانى خۆیان و سەرۆكە كورد كوژو كورد فرۆشەكانیان!! سەرەتا تكایە بیگەیەننە ئەوانەى وەك خوا ئەیان پەرەستن.{حەدییان نەبێت} بڵێن با ڕونكردنەوە بدەن بەئێوەش و هەموگەل بابزانین بۆچى ڕوخاندنى ئەوان لەناوچونى كوردودەسكەوتەكانە؟؟لەبەر ئەوەى ئەوان خاوەنی ئێمەن و ئێمەش بەندە؟ یان هێرۆخانى ژنى سەرۆك هێندەى فیرعەون زاڵمەو سلێمانى ڕوتكردۆتەوەوكردویەتى بەوێرانە؟ یان لەبەر ئەوەى بنەماڵەى بەرزانى ئەوبنەماڵەى هەرزیانبون لەمێژودا. هەزار ساڵ كوردیان بەدواوەبرد. مەلا مستەفا 70هەزار شۆڕشگێڕى كوردى فرۆشت و ڕاى كردە ڕوسیا؟؟یان لەبەر دڕندەیى پاراستن و زانیارى سیخورەكانى بنەماڵە؟ یان لەبەر ئەوەى تاڵەبانى عێراقى هەموكوردى كردە قوربانى توركمان و عەرەب؟؟یان لەبەرمەسعود كەڕۆژنامەنوس شەهید دەكات چاوى چەپى بەڕاستى نازانێت؟؟ یان نێچیرڤان ئەو پیاوەى خۆیى و پارتەكەیان لەسەر مافى ئەم گەلە بێكەسە بون بەملیاردێر.؟ بۆیە تكایە بەسە بۆئەوانەى لەپشت ئەم خیانەتكارانەوەن! ئاگاداربن ئەرشیڤى مێژوو ئەینوسێتەوە! ئەینوسێتەوە ئەم دەسڵاتە چەند خۆشبەختن و هەمیشە لەكەیفوسەفادان! مێژوو ئەو مناڵە هەتیوانەى شەرى ناوخۆى بیرناچێت ! دایكانى شەهیدان لەبیر ناكات! هەرگیز چاویش لەئاست ژیانە پڕمەرگەساتەكانى مناڵانى ئەنفال وهەڵبجەو گەرمیان ون ناكات وئاگادارى ژیانى مناڵانى بەناوسەرۆكەكانیشە!! بۆیە تكام وایە مل هۆڕنەبن ویژدانتان هەبێت ئەمانە وانیە؟؟تكایە بیرتان نەچێت چونكە ڕەنگە كات زۆر كەم مابێت.لەئێستاوە كوردستان چۆڵبكەن و جێگایەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەى ژیانى ڕوڕەشیان لەوێ درێژە پێبدەن ئەگەر زونەبن دواتر گەل سزایان دەدات و كاتى ڕاكردن نامێنێت! بڕۆنە لاى دۆستەكانیان لە سوریا یان توركیا یاخود ئێران...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























