<

ئەوەى لە وەزارەتى دادى هەرێمدا روو دەدات وات لێ دەكات بڵێیت رەحمەت لە بەعس

01/08/2011, 12:00 (GMT+1)


لە وەزارەتى دادا خەڵك بە شەش ساڵ و كەمتر بوونە ئەندامى داواكارى گشتى بە واسیتەو واسیتەكارى بۆ ئەم دەسەڵاتە چووە سەر، ئێستا ناعەدالەتییەكى زۆر لە موچە لە نێوان پلە تایبەتەكان و فەرمانبەرەكاندا هەیە ئەوەش بۆ ئەم دەسەڵاتە دەچێتەسەر، لەم دوایەشدا بریارێكى قەرەقوشى لە وەزارەتى داد دەرچووەو سەد لەسەر سەد زیان بە هاوڵاتى دەگەیەنێت و نانى هەزارەها دوكانى كۆپى كردن دەبرێت و ئەركى عەریزە نووسەكان زۆر قورس دەكات، ئەمە هەمووى لەپێناو دەوڵەمەندكردنى خاوەن كۆمپانیایەك، ئەو بریارەش بریتییە لە قۆرخ كردنى فرۆشتنى كاغەزى موعامەلە وەك و كەفالەت و بەڵینامەو ............ كە زیاتر لە چل كەلیشەیە، تەنها یەك كۆمپانیا مافى فرۆشتنى هەیە، ئەمە لە كاتێكدا ئەو كەلیشانە كاتى حكومەتى بەعس بە بەلاش دابەش دەكرا.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان