<

قەندیل

15/05/2012, 12:00 (GMT+1)

 
سەر بەرزە ئەمڕۆ کوردستانەکەم
لەسایەی قەندیل بەرزە ئاڵاکەم
قەندیل سەنگەری ئازادیمانە
جێگای شانازی هەموو کوردانە
لەلووتکەت هەڵدێ خۆری هیوامان
ناوت پیرۆزە لەزاری هەموان
بویتە مەڵبەندی گەریلای وەک شێر
لەڕۆژی خەبات بەجەرگ و بوێر
بژی گەریلا هەمیشە سەوزن
لە ڕۆژی خەبات ئازاو نەبەزن
ئێوە لە دڵمان خوێن و دەمارن
گوڵالە سورەی دەشتو بەهارن
لە ئامێزتان گرت دایە نیشتیمان
بوونە ئەستێرەی گەشی ئاسمان
کاتێ گەریلا چەکی کردە شان
دوژمنی ترسنۆک لەترسان لەرزان
ئیتر دوژمنان خەیاڵیان خاوە
پێ بنێنە خاکم خوێنیان ڕژاوە
گەریلا مەردە هەرگیز سڵ ناکا
لە پێناوی گەل گیان فیدا دەکا

گەریلاکەی من ئەمڕۆ توڕەیە
پەیامی تۆڵەو ئازادی پێ یە
خاکی زێڕینم بەش بەش کراوە
هەزارەها ڕۆڵەی کورد شەهید کراوە
تازە گەریلا کۆڵ نادە هەرگیز
دوژمنی ڕەنگ زەرد وەک گەڵای پایز
ئەبێ هەڵوەرێن ڕەگو رێشەیان
سەری نیشتویان بکرێتە نیشان

باکورە باشور هەتا ڕۆژ هەڵات
هەموو یەکیان گرت بۆ ڕۆژی خەبات
ئاپۆی ڕابەرمان فەرمانی دەرکرد
دوژمن ڕاماڵین لەنێو ماڵی کورد
لەسایەی ووڵات سەربخۆ بژین
فرمێسکی چاوی کوردستان بسڕین
چیتر نەهێڵین دوژمن سەر دەرکات
خاکی زێڕینمان لێ داگیر بکات
بستێ لەخاکم نادەم بە دوژمن
وا دێتە بەر گوێم تەپڵی سەرکەوتن
هەولێرو دهۆک تا شاری ڕانیا
خوێن و دەماریان کوردستانیا
سلێمانی و کەرکوک زاخۆی دەلالم
دەیان پارێزم وەک هەردوو چاوم
سنەی ئازیزم تاکو کرماشان
پڕە لە ڕۆڵەی مەردو قارەمان
سەقزی شیرینم تاکو مەهابات
خوێنیان ئەڕێژن لە پێناوی ووڵات
بۆکان و شنۆ وا هەستانە سەرپێ
جەستەی دوژمنیان خستیانە ژێر پێ
دیار بەکرو وانی مەزنم
لە ئەستۆی دەگرن خاکی وەتەنم
دەرسیم و سیمسور هەتاکو ئالان
لەئامێزیان گرت باڵای کوردستان
دوژمن با بزانێ تازە کۆڵ نادەین
خوێنی شەهیدان بەفیرۆ نادەین
ئێوەی داگیر کەر ئەبێ بدۆڕێن
هەر ڕۆژێ دادێ لەخوێن بگەوزێن

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان