به ئاغاکه‌ت بلێ بۆ ئه‌وه‌نده بێ ئیراده‌ن؟
24/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئا له‌وێ دا بوو که ڕاگه‌یاندنه‌کانی سێبه‌ری حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان که له جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیی وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان به پرسی گێرهشوێنانه ویستیان په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په گوایه ئیحراج بکه‌ن.
ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مه لێی پرسین بۆچی خۆتان ئیراده نیشان ناده‌ن هه‌میشه ده‌لێن ئاپۆ وای کرد و ئاپۆ وای وت ؟
په‌رله‌مانتاره‌کانیش هه‌ر له‌وێ بێ ئه‌وه‌ی که سڵ بکه‌نه‌وه وتیان پرسی کورد بێ ئۆجالان چاره‌سه‌ر ناکرێ.
ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مه ده‌بوو ئه‌و پرسیاره‌ی له ئاغاکانی خۆی مسعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی بکات که ئیراده‌ی گه‌لی کوردیان به ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز فرۆشتووه و به ته‌له‌فۆنێک سازش له سه‌ر مافه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ن.
پێت خۆش بێ یان نا چه‌رخی سیاسه‌ت له تورکیا به ده‌ست ئۆجالانه‌وه‌یه ، به قه‌ولی ڕۆشه‌نبیرێکی تورک له که‌ناڵێکی تورکیا دا که ده‌یگوت ئۆجالان له ژووره ته‌نیاکه‌ی له‌و دوورگه دووره شه‌تره‌نج له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌کات.
11 ساڵه ئۆجالان سه‌لماندی ئه‌و مخاتهبه پرسه‌که‌یه ، پارته سیاسیه‌کانی کورد که یه‌ک به یه‌ک داخران ئه‌و راستیه باش ده‌زانن که ئۆجالان بۆ سیاسه‌تی کورد چه‌ند گرنگه ، که لای جه‌نابت نه‌نگی دانی پێ دا بنێیت.
ئه‌و لێدوانه‌ی تۆ که جیا کردنه‌وه‌ی ئۆجالان له کاریگه‌ری سیاسی له 1992 ه‌وه ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌نجامیان نه‌گرت ، 11 ساڵه به دوورخستنه‌وه‌ی جه‌سته‌ییانه‌ی ئۆجالان و قه‌تیس کردنی له دورگه‌یه‌ی دا هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن که کاریگه‌ری نه‌هێلن به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتن ، قسه‌ی خه‌ڵک ته‌نیا دروشم نیه که ده‌لێن په‌که‌که گه‌له و گه‌ل لێره.
ئه‌گه‌ر ئۆجالان بیری له به‌رژوه‌ندی خۆی بکاته‌وه ئه‌وه ئه‌ویش ده‌یتوانی وه‌ک چڵکاوخۆره‌کانی وه‌ک که‌مال بورقای ، بایرام بۆزیل و شه‌ره‌فه‌دین ئه‌لچی کۆیله و ملکه‌چی ده‌وله‌ت بن ، ئه‌ی بۆ که‌س پرس ناکات ئه‌و پارتانه بۆ داناخرێن. بۆ جه‌نابت ناپرسی که نوێنه‌رێکی به‌ریتانی به دزی دێته هه‌رێمی کوردستان ئه‌جێندای پشت په‌رده‌ی چیه ؟ به‌ڵکو وه‌لامی پرسیاره‌که‌ی خۆتت ده‌ستکه‌وێ ئه‌و پرسیاره‌ی بۆ کوردی ئازاد هه‌میشه سه‌یری ده‌می ئاپۆ ده‌کات ؟ .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















