<

كەمپینى داكۆكیكردن لە مافى مامۆستایان وەڵامى وەزیرى پەروەردە دەداتەوە و داواى مونازەرەیەكى تەلەفزیۆنى لێدەكات

22/08/2011, 12:00 (GMT+1)


لەگەڵ ئەوەى هەموو لایەك درك بەو راستییە دەكەین كەلەماوەى رابردوو ئەم هەرێمە لەسەربنەماى تەزكیە و حزبایەتى و خزمایەتى بەرێوەچوە و هەزاران كەسى نەشیاو لەشوێنێك دانراون كەدەبوایە كەسى شیاوى لێدابنرایە ، هەموو لایەكیش ئەوە دەزانین هەر لەو چوارچێوەیەشدا زۆربەى زۆرى بەرێوەبەر و یاریدەدەرى قوتابخانەكان بەتەزكیەى حزبى و لەسەربنەماى حزبایەتى دانراون ، ماوەیەك لەمەوبەریش لەدیمانەیەكى تەلەفزیۆنى وەزیرى پەروەردە ووتى ئاساییە یەكێتى و كادیرى خۆیان بكەنە بەرێوەبەر و یاریدەدەرى قوتابخانەكان چونكە هەرئەوان زۆرینەى هەڵبژاردنەكانیان بەدەستهێناوە و حكومەتیان پێكهێناوە !!! ئەمە وتەیەك بوو كە هەموو كەس بیكردایە نەدەبو وەزیرى پەروەردە ئەو لێدوانە بدات چونكە پەروەردە و ناوەندەكانى خوێندن ئایندەى ئەم ولاتە بنیات دەنێن و ناكرێن كەسانى حزبى و نەشیاو ئەو ناوەندانە بەرێوەببەن و ئەو ناوەندانە موڵكى هەموو تاكێكى ئەم هەرێمەیە نەك تەنها یەكێتى و پارتى ، ئەوەى ئێمەى هێنایە دەنگ دیمانەیەكى وەزیرى پەروەردە بوو لەگەڵ رۆژنامەى هەولێر ژمارە 1105 لەبەروارى 27/7/2011 ، لەو دیمانەیەدا پرسیارێك ئاراستەى وەزیرى پەروەردە كراوە دەربارەى دانانى بەرێوەبەر و یاریدەدەرى قوتابخانەكان لەسەر بنەماى حزبى ، لەوەڵامدا وەزیرى پەروەردە دەلێت : تەحەدا دەكەم لەوەتەى من بومەتە وەزیر یەك كەس لەسەربنەماى حزبى كرابێتە بەرێوەبەر!!! ئێمە لەكەمپینى داكۆكیكردن لەمافى مامۆستایان دەیان بەڵگەمان لەلایە كە لەلایەن رێكخراو و كۆمیتەو ناوچەكانى مامۆستایانەوە راستەوخۆ كەسى حزبى كراوە بە بەرێوەبەر و یاریدەدەر بەبێ ئەوەى بەرێوەبەرى پەروەردەكان بوێرن رێگرى لەوكارەبكەن ، بۆیە داوا لەوەزیرى پەروەردە دەكەین رەزامەندى بفەرموێ بۆ ئەوەى ئێمە لەگەڵ جەنابى لەیەكێك لەكەناڵەكان راستەوخۆ دابنیشین بۆ ئەوەى هەموو بەڵگەكان بخەینە ڕوو بۆئەوەى جەنابى وەزیر بۆى روون بێتەوە و بزانێت كەحزب چۆن بەرێوەبەر و یاریدەدەر بۆ قوتابخانەكان دادەنێت و لایدەبات!!! جەناى وەزیریش ئاگادار نییە.





22/8/2011
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان