وەڵامێك بۆ ئەونوسینەى كە بەناوى چەند كارمەندێكى هاتوچۆوە نوسراوە لەژێرناوى تكایە بەرێوبەرى هاتوچۆى گەرمیان ئیتر بەسە خزم و خزمێنە
25/05/2011, 12:00 (GMT+1)
لەساییتە بەڕێزەكەتان نوسینێك بڵاو بوەوە لەسەر فەلاحى شۆفێر ئەوە زۆر دورە لەڕاستیەوە و ئێمە وەكو كارمەندانى هاتووچۆى گەرمیان ئەوە ڕەت دەكەینەوە و هیچ كات ئەوكەسە بەوشێوەیە هەڵسوكەوتى نەكردووە كە لەنوسینەكە باسكراوە بۆیە ئێمە وەكو كارمەندانى هاتووچۆ مانگانە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەر هەیەو هەموو شتێك بەشەفافى باس دەكەین زۆر بەئازادانە ڕەخنەى خۆمان دەگرین وە جەنابى بەڕێوەبەر ئاگاداردەكەینەوە لەهەموو شتێك ئەویش بەشێوەیەكى برادەرانە تەعامول دەكات و زۆر ئارەزووى ئەوەیە وەكو برادەر تەعامول بكات فەلاح كەسێكى زیرەكەوبەردەوام لەكاروچالاكیدایە لەدواى دەرچوونى بڕیارى قەدەغەكردنى ئۆتۆمبێلى رەقەم شین مەفرەزەى شەوان كە فەلاح شۆفێریانە نەوەستاون كاكە ئەمجەد و كاكە عومەر و كاكە سیروان و هەموو ئەوكاكە مرورانەى بەردەوام چاو كراوەن بۆگۆتنى ئۆتۆمبێلى ڕەقەم شین لەناو شارى كەلار ئەمەش جێگاى دەست خۆشیە نەك قسەیەن پێ بكەین بۆیەدەبێت هەموو لایەكەوە دەستى ماندوبونیان بگوشین هیوادارین ڕاستیەكان باس بكرێت نەشارێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















