له کوردستان ... کلاو چی و ساخته‌چی بگه‌نه یه‌ک چیان لێده‌رده‌چی ... .
03/11/2012, 12:00 (GMT+1)
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین و ده‌خه‌ینه ڕوو ، ئه‌وه‌ی له بن به‌ڕه ده‌یخه‌ینه سه‌ر به‌ڕ.
لێره‌و له‌وێ ده‌مێکه گوی بیستی قه‌وانه‌ێکی شوختکراوی به‌رپرسانی هه‌رێمین له هه‌ر دوو حزب به پله‌ی که‌سایه‌تی دووه‌م له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و بریکاری وه‌زیر، هه‌مان بنێشته خۆشه‌که‌ی ناو ده‌میان که ده‌یجون جار‌و بار بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی له بیر بردنه‌وه‌ی چاکسازی و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه و خۆ پیشاندان به شێوه‌ێک که‌وا هه‌ر ئه‌وانن پارێزه‌ران و ڕزگارکه‌رانی کوردستان.
بۆ نموونه، چه‌ند جارێکیان مه‌لا به‌ختیار له (ینک) هه‌ندێ جاریش ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (پ‌د‌ک) جاروباریش مه‌حمود سه‌نگاوی، گڕێک ده‌یانگرێت و هه‌ر بڵێی ده‌بابه‌یان قوتدابێت و به دار لا‌ستیک فڕۆکه‌یان خستبێته خواره‌وه، هه‌ر ئێستاش له سه‌نگه‌ری هه‌ره پێشه‌وه به‌رامبه‌ر عاره‌بی داگیرکه‌ر وه‌ستابن، به جل و به‌رگێکی خۆڵاوی و چڵکن، پێڵاوه‌کانیان ئه‌دیداسه ، بیست و چوار ساڵه ئاو به جه‌سته‌یان نه که‌وتوه، خواردنیان نانی ڕه‌ق و ئاوه، خه‌وو نوستن چه‌ند چرکه‌ێکه له شه‌وو ڕۆژێکدا، باسی ئه‌وه ناکه‌ین که گه‌شت و ژن و ڕابواردنیان له بیر چۆته‌وه خه‌م و خه‌فه‌تی ڕزگارکردنی ناوچه دابڕاوه‌کان شیتی کردوون، دامه‌زراندنی هێزه‌کانی دیجله‌ی مالکی و عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی زۆر هیلاکی کردوون بۆ یه‌ک چرکه سات ناتوانن به‌ره‌کانی جه‌نگ جێبهێلن.
لێدوانه‌کانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات بۆ ڕاگه‌ندن:
ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه 30/10/2012 : (من بۆ خۆم نه باوه‌ڕم به گفتوگۆ و نه به‌دانیشتن هه‌یه‌و هیچ هیوایه‌كیشم نییه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا، ته‌نها باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه جه‌به‌ل حه‌مرین بگرین و پێیان بڵێین هه‌ركه‌سه‌و ماڵی خۆی).
مه‌حمود سه‌نگاوی03/11/2012: (به‌پێویستی ده‌زانێت كورد ته‌ماشاكه‌ر نه‌بێت له‌م بارودۆخه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدیش كه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله‌یه، كه‌سێكی نه‌خوازراو و ناحه‌زه به‌رامبه‌ر به‌كورد و پێشتر هه‌رچی زه‌وی و موڵكی كورد هه‌بووه له كه‌ركوك و ناوچه دابرێنراوه‌كان داگیری كردبوو، بۆخۆی به‌كاری ده‌هێنا).
نازانم ئه‌و قسه زلانه ئاراسته‌ی کێ ده‌که‌ن، ئه‌ی هه‌ر ئه‌وان نین به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانی هێزی چه‌کداری هه‌رێم، هه‌ر ئه‌وان نین ئه‌مڕۆ بڕیارده‌ر له هه‌موو مه‌یدان و بواره‌کاندا، هه‌ر ئه‌وان نین کلاو چی و ساخته‌چی.
ئه‌گه‌ر بۆ ململانی و موزایه‌ده‌کردنه له نێوان خۆتان ئه‌وا پێویست ناکات خۆتان زۆر چاک یه‌کتر ده‌ناسن، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌یه‌ش بۆ خه‌ڵکی هه‌رێم، ئه‌وا ئه‌وان ڕاهاتوون له بیستنی ئه‌م جۆره لێدوانانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























