<

تێروانینە هەڵەكانى یوسف قەرزاوى دەرباارەى ستەمەكانى سەرمیللەتى گەلى كورد

08/01/2012, 12:00 (GMT+1)

یوسف قەرزاوى كە خەڵكێكى زۆر ئیعتیبارى بۆ قسەكانى هەیە كە چەندین جار پشتكیرى لە كەسە زاڵمەكان كردووە ئەم كەسە خیانەت لە موسڵمانان دەكات بەوى كە خۆى وا پیشاندەدا زاناى ئیسلامی و بەرگرى لە ئیسلام و موسڵمانان دەكات!!!!!!,بۆ نموونە:
*بەرگریكى زۆرى لە دەسەلاتە ئیسلامیە تیرۆرستەكەى سەرۆكى سودان دەكرد كە ئەو دەسەڵاتە ستەم كارە,ستەمێكى زۆرى لە كریستانەیەكانى سودان دەكرد كە هەموو ئیمتازیاتەكانى ژیانى لێ زەوتكردبوو هەر لە قەتڵوعامكردنیان وو تاڵانكردنى ماڵ ومنداڵیان و جینۆسایدكردنیان.
*پشتگیروبەرگریكردنى لە گەورەترین دەسەڵاتى ئیسلامى سونەى ستەم كارى ئێراق "سدام حسێن"كە چەندین جار پیرۆزبایى لێ كردووە وە چاونوقاندنى بەرامبەر بە ستەمەكانى ێدام چ لە جینۆساید كردن و كیمیایى شارى هەڵبجە و سوتاندنى چوارهەزارگوند شارۆچكەى كوردستان,لە هەمووى سەرسورهێن تر بێ دەنگى و چاونوقاندنى بەرامبەر بە روخاندنى چوارهەزار مزگەوت و سوتاندنى نزیكەى پەنجا هەزار قورئانى پیرۆز!!!!!.
*بێ دەنگ بوونى ئەم پیاوە بەرامبەر بە ستەمە زۆرەكانى دەسەڵاتى كۆمارى ئیسلامى تیرۆرستى ئیران كەتاوەكو ئێستا مافى چارەنوسى بە میللەتى كورد نەداوە لە خۆرهەڵاتى كوردستان وە كە رۆژانە چەندان گەنج و لاوى كورد لە سێدارە دەدرێت بەس لەبەر ئەوى كەداواى مافى چارەنوس بۆ گەلەكەیان دەكەن كە چى ئەم پیاوە بە ناو زانایە مەوقفى نیە بەرامبەر بەو ستەمە گەوریە.
*بئ دەنگى ئەوپیاوە بەرامبەر بە ستەمەكانى گەلى كورد لە خۆرئاواى كوردستان كە لە بەدەستەوەگرتنى دەسەڵاتى بنەماڵەى ئەسەد لە سوریا كە رەگەزنامەى لە پینج سەدهەزار كورد سەندبووە كە بێ لە هەموو شتیكى مرۆڤایەتى خوێندن و چونەزانكۆ بۆ كورد قەدەغەبوو وە زویوزار موڵكداریتى قەدەغە بوو لە سەر كورد وە هەروە ها چەندان لاوى كورد لەسێدارە دەدرێن وە لە ساڵى2004 لەشارێ لە شارەكوردیەكان كورد كۆمەڵكوژى كران ئەم بەناو زانایە هیچ گرنگى بە دۆزەكەى كورد نەدا.
*لەباكورى كوردستان لە ساڵى 1923 كاتێ كەمال ئەتاتوركى مەلعون زمانى كوردى قەدەغەكرد وە تا ئێستاشى لەگەڵدا بێ زمانى دایك هەر قەدەغەیە بەبەردەوامى كوشت و برى كورددەكرێت:لە ساڵى 1935حەفتاوسێ هەزاركەس شەهیدكران لە شارى دەرسیم,وە دەسەڵاتە یەك لە دواى یەكەكانى توركیا هەمان پرۆگرمیان جێبەجێ كردووە,وە لەوكاتەوى كە ئۆدوگوانى تیرۆرست دەسەڵاتى گرتووتەدەس زۆربەى كات تۆپ بارانى سنورەكانى هەریمى كوردستان دەكرێت وە خەڵك شەهید دەكرێت,لەم ساڵانى پێشوچەندان جار خەڵك شەهید كراون ئەم بەناو زانایە هیچ موقفى نەبوو بەڵام كاتێك پێشمەرگەكانى "پەكەكە"لەهێرش كیاندا بۆ سەر هێزەكانى سوپاى توركیا چەند سەربازیكیان كوشت یەكسەر ئەم پیاوە بە ناو زانایە یەكسەر ئیدانەى چالاكیەكەى هێزەكانى "پەكەكە"ى كرد,ئا ئەویە رێزى مرۆڤ لاى ئەم پیاوە كە لە ئاست كوردكوشتن لە لایەن ستەم كارو زاڵمەكانەوە خۆى لێ كردووە بە كوێروڵال بەلام كاتیك شۆرش گیرانى كورد چ وەك داواى مافى خۆى و بەرگرى لە خۆكردن دوژمن دەكوژێت یەكسەر هاوارى لێ بەرزدەبێتەوە.
لە كۆتایدا دەڵێم ئەم پیاوە ئەم سیفاتانەى هەیە:سم ,بكم.عم,وهو لايعقل
[email protected]

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان