تاڵەبانى نوقڵ بۆ سەراى ئازادى دەنێرێ و بووكەشوشەكانیشى بۆ زاگرۆزTV ... !
18/03/2011, 12:00 (GMT+1)
تاڵەبانى هەمیشە سیاسەتى تێوە گلاندن و فراوانكردنى زەلكاوى گەندەڵى و بازنەى سوكایەتى و ریسواكردنى هەرچى زۆرترە لەخەڵكى دەوروبەرى خۆى و حزبەكەى كردۆتە نەریتێك وبەردەوام ئەم سیاسەتە پەرە پێ ئەدات ، ئەوەى لە دەورى مەرام و وەك رۆبۆت بیرۆكە و بۆچوونەكانى جێ بەجێ بكات و بخزێتە ناو ئەو زەلكاوە بۆگەنەوە ئەوا پارە و ئوتومبیلى نوێ و چەندین ئیمتیازى ترى بەسەرا ئەبارێ و وەكو ستران عبداللە و شێركۆ مەنگوڕى و ئازاد ناتۆفیق و هەموو قەڵەمە ژەهڕ رژێنەكانى ترى ناو لاپەڕە و سایتى كوردستانى نۆێ و كۆلكە خوێندەوارەكانى سەر هەردوو شاشە زۆڕ ناژەنەكەى گەلى كوردستان و كورد سات ، كە پیاو ئەو جۆرە بەناو نوسەر و ئەو تۆپەڵە قسەكەرە ئەبینێ قێزت لە مرۆڤیش ئەبێتەوە بەوەى چ بوونەوەرێكە و بەچ جۆرێ ئەبێ بەكەسێكى ئەوەندە قیناوى و ناخ رەش و رسوا كە لەوانەیە گەر لە جێگەى سەدام و هتللەر بوونایە زۆر خراپتریان بە خەڵكى ئازادیخواز و مەدەنى بكردایە بەخۆڕاى نەیان وتوە (بەفر بتوێتەوە ئەبێ بە ئــاو ، بەڵام مرۆڤ بە پێڵاو) بەڕاستى ئەم وتەیە زۆر جوانەوەو پێم وایە زۆربەى بەناو نوسەر و پیاوەكانى علوجەكەى مامە جگە لە كۆمەڵێ پێڵاوى جۆراو جۆر و ڕٍەنگاو رەنگ چى تر نین !
یەكێتیى و مامە كورسیە پەرستەكەى شەو و رۆژ لە هەوڵى هێنانەوەى بیانوى نابەجێ و لێكدانەوە و كاوێژكردنەوەى دووبارە بوەن لە پێناو پینەكردنێ ئەو هەموو درز و كەلەبەرەى كە جەستەى یەكێتیی شەكەت و حكومەتەكەى لەبەریەك هەڵتەكاندوە لەهەمووى سەیرتر ئەوەیە خۆشیان بڕوایان بەوە نیە كە وتوویانە، لەوەش سەیرتر ئەوەیە خۆشیان بەشێكن لەو سیستەم و ماشێنە گەندەڵەى كە سەدانى وەك ئەو جۆرە قەڵەم لەرزۆك و بیرچەق بەستوانە بەڕێوەى ئەبەن و رۆژانە گیان و شكۆ و سەرفرازى و جوانیەكانى ژیانى تاكى كوردى پێ ئەنێژن و ئاو ئەكەنە ئاشى خائینى گەورەى كورد بارزانى و بەردەوام ئەیانەوێ مل كەچى و نۆكەرى و ریسوا بوونى زۆرتر بۆ مەسعود و بنەماڵەكەى دەربڕن و وەك مامە سەر شۆڕەكەیان هەمیشە بە سەر شۆڕى و چاوى حیزەوە لە بەردەم ئەم خائینە كورد كوژە چۆكدابەن . هەر بۆیە چەند رۆژ ێكە كۆمەڵێ كەسی رەزاگرانى وەك (سۆزانى سەزان) كۆمەڵێ هەرچى و پەرچى تر و خاوەن بەناو شهادەى حزبی و پەروەردەى مەكتەبەكەى میستەر جەلال دەهێنرێنە سەر شاشەى زاگرۆز tv و لەو شاشەوە بەگژ بەها جوانەكانى سەراى ئازادى و بزووتنەوەى گۆڕان و تەواوى خەڵكى كورستاندا دێنەوە و رۆژ دواى رۆژ زیاتر و زۆرتر لەناو ئەو زەلكاوە بۆگەنەدا خۆیان ئەگەوزێنن .
تاڵەبانى وەك چۆن خۆى خەڵەفاوە و گەوجاندویانە ، لاى وایە خەڵكیش گەوجە ، تاڵەبانى لە دواین كاریدا لە روونكردنەوەیەكى (5) خاڵیدا دەیان وشەى رەنگاورەنگ و نوقڵى لاستیكى بۆ خۆپیشاندەرانى سەراى ئازادى ناردوە و پێی وایە ئێمە ئەوەندە گەوجین و نایناسین و نازانین و بێ ئاگاین لە كاروكردەى چەتەكانى وەك خولەى شەڕواڵ پیس و ئەو زوڵم و زۆریەی كەلە خەڵكى گەرمیانى ئەنفال نشینى ئەكات ، وا ئەزانێ خەڵك گێلە و نازانێ بۆ رۆژانە دوپشكەكانى ناو كوردسات و بێچوە زۆڵە كوردەكانى ناو شاشەى زاگرۆز تى ڤى چى ئەڵێن و چ پەیامێكیان پێیە و مەرامە شاراوەكانیان چین ،
تاڵەبانى هەمیشە ئەوەندەى كارى لەسەر بیرۆكەى تەڵەكەبازى و گێلاندنى خەڵك و خۆنواندنى شێر ئاسایی لە بەرامبەر میللەت و رێویانە لەبەردەم دوژمندا ، ئەوەندە لەخەمى چارەسەرو دۆزینەوەى هۆكارەكاندا نەبوە ، ئەوەندەى لە خەمى خۆ بەدێو و خۆ بە مەهدى داناوە ئەوەندە لە بیرى چارەنووس و دوا رۆژى یەكێتیی و سەركردایەتى بەكۆمەڵ و ئامۆژگارى و بۆچوونى دەوروبەریدا هەرگیز نەبوە ، ناردنى ئەو تۆپەلًَە ریخ ئاسا ییانەش بۆ كەناڵى بەڵاگرۆز tv لاى وایە دڵنیایی تەواو و شەفاعەتى لاى ئاغاى مەسعودى بۆ ئەكا و مەسعود لە تاوانەكانى 66 خۆش ئەبێ ! لاى وایە مەسعودیش بەوە دڵى ئاو ئەخواتەوەو لاپەڕەیەكى سپى لەگەڵ ئەكاتەوە ، بەڵام مەسعود ئەواتا لە شاشەى تەلەفزیۆنەكانیەوە شەڕى گۆڕان بە كادرانى یەكێتیی ئەكات و ئەیەوێت شەڕگەى هێرش و پەلامارەكانى فراوانتر و بوارى ئەوە نەهێڵێتەوە كادر و كۆلكە نوسەرەكانى ناو یەكێتیش كە زەمانێكە بن زمان و ناو دەمى زۆربەیانى شیرین كردوە بێ خەم دابنیشن و دورەپەرێزبن .
كەبەلاى منەوە درەنگ یا زوو ناوى تاڵەبانى دەباتە كتێبی (گینس) ەوە بۆ شتە عەجیب و نایابەكانى دنیا . هەمووى لەپێناو ئەوەى لە سەر ئەو كورسیە سحراویە راینەكێشنە خوارەوە بۆیە تاكە كارێك ، تەنها بوارێك كە تاڵەبانى خوى پێوە گرتوە و بۆى تەرك ناكرێ ئەوەیە :
كە دەبێ ئەو هەر سەرۆك بێ ،
گرنگ نیە بەلایەوە سەرۆكى دزە یان چەتە و رێگر ،
گرنگ نیە لەسەر چ كورسیەك هەڵنیشتوە ،
كورسی خائینزادەكان ، یان داگیر كەر ،
گرنگە خۆى سەروك بێ بەلاى ئەوەوە هیچ جیاوازى نیە سەرۆكى قەل و قازە
یا كۆمەڵێ علوج و جاشەكەر ،
گرنگە خۆى سەرۆك بێ ،قاچە دەستە هەر ماچیكا
گرنگ نیە هى ئەتاتوركە ، نەژادە یا بەشارە ،
ئەوەى لاى ئەو زۆر گەورەیە بچەمێتەوە و كرۆنش ببا،
لەحزوورى بابلعالى یا لە ژوورى دەربارە
وام ئەزانى هەر ئێمەى كورد، ناحەزانیش باش ئەیناسن
ئەم گرگنى ورگ زلە چەند دوو ڕووە ، چەند درۆزن ،چەند بێ بارە ...!
خۆپیشاندەران و تەواوى خەڵكى كوردستان چاوەڕوانى ئەوەبوون كە تاڵەبانى تیرۆرست و چەقۆ وەوشێن و پیاوكوژەكان رەوانەى بەردەمى دادگا بكا ، مل كەچ و بەڵێنى گۆڕانى ریشەیی و دەست بەجێ دەركا ، بەجدى بەخۆیدا بچێتەوە و بە ئاشكرا لە كەناڵەكانەوە جاڕى چاكسازى ریشەیی و هەڵوەشانەوەى رێكەوتننامە ستراتیجیە شومە سەرەخۆرەكەى بدا ، چاوەڕوان بووین چیتر گاڵتە و یارى بەچارەنووس و دوارۆژى میللەتەكەمانەوە نەكات و خەڵكى ئەم شارە رەشپۆش و خەمبارەى سلێمانى جێ نەهێڵێت و بڕیارى سەردان و سەفەرە بڕیار لێدراوەكانى هەڵبوەشێنێتەوە و دەرگاى دایەلۆگێكى هەمەلایەنە و بڕیاردەر بۆ تەواوى كێشە و گرفتەكان خەڵكى كوردستان بكاتەوە و خۆى تەرخان بكا بۆ ئەو كێشانەوە و تابەتەواوى یەكلایان نەكاتەوە هیچ كارێكى تر ئەنجام نەدات ، كەچى بەداخەوە ئەم سەرۆكە بێ خەمە، ئەم پیاوەى كەهیچ خەسڵەتێكى سەرۆكى تیا نیە بێ باك و بێ خەمساردانە ، فێڵاوى و بەخوێن تینوو ، دووزمان و دوو ڕووانە مامەڵە لەگەڵ ئەو كێشە و گرفتانە دەكات كە تەنها لە دوژمن و ناحەزانى گەلەكەمانەوە چاوەڕوان دەكرێ , لەلایەك هاوخەمى و هاوسۆزى بۆ خەڵكى راپەڕیوى سلێمانى دەر ئەبڕێ و لەلایەكى تریشەوە پشی پشی بۆ مەسعود و بنەماڵەكەى ئەكات و هەر خۆپیشاندان و كۆبوونەوەیەكى جەماوەرى بێتە ئاراوە چەتە و شەلاتیەكانى هاوشێوەى كوڕەكەى مینە و خولە سەنگاوى لە شارەزوو و گەرمیان وەك چەتە و كۆنە جاشەكانى بارزانى لە هەولێر و دەوروبەرى بەرداوەتە گیانى هاوڵاتیان و لە سەرێكى تریشەوە كۆمەڵێ كۆلكە نوسەر و زمان شڕى وەك قارچك هەڵتۆقیووى خستۆتە خزمەت ماشێنى دارشتن و هەڵبەستن و دروست كردن و داتاشینى سەدان بوختان و درۆ و سیناریۆى سەیرو سەمەرە كە هەر لە رەفتارى فاشیانەى سەركردەكانى وەك تاڵەبانى و بارزانى و دارو دەستە بەكرێگراوەكانیان دەوەشێتەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























