لە هەڵەبجەی شەهید خۆپیشاندان دژی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی دەكرێت، لە كفریش 14 ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ نەقڵكراون
11/08/2009, 12:00 (GMT+1)

لەلایەكی ترەوە ئەوە چەند ڕۆژە 8 پۆلیسی هاتوچۆی شاری كفری بە بیانوی ئەوەی كە دەنگیان بە لیستی گۆڕان داوە نەقڵی شاری خانەقینیان كردوون، كەسێكی نزیك لە یەكێك لەوپۆلیسی هاتوچۆیانە كە نەقڵ كراون بە كوردستانپۆستی ڕاگەیاند سەرەڕای ئەوەی پۆلیسەكانیان نەقڵ كردوە، ئەوە چەند ڕۆژێكە هەموویانیان زیندانی كردوە تا ماوەی پێنج ڕۆژ دەبێت زیندانبن ، ئەوكەسە وتیشی پۆلیسێكی هاتووچۆ بە ناوی(ێ) لە شاری كفری ناوی ئەو 8 پۆلیسەی داوەتە بەرپرسان كە گوایە دەنگیان بە گۆڕان داوە، ئەم ئێوارەیەش ئاسایشێك لە شاری كفری پێی ڕاگەیاندم كە 6 ئاسایشی كفری نەقڵكراون بۆ جێگا دورە دەستەكان، بە بیانوی ئەوەی دەنگیان بە لیستی گۆڕان داوە، چاودێرێكی سیاسی وتی: ئەو كارەی دەسەڵاتدارانی یەكێتی دەستیان داوەتێ كارێكی بەعسیانەیە، چاودێرەكە ئەوەی ڕونكردەوە كە ئەگەر بێتو دەسەڵاتدارانی یەكێتی لەسەر ئەو كارە بەردەوام بن ئەوە دورنیە ڕوداوی خوێناوی لێنەكەوێتەوە، چاودێرە سیاسیەكە وتی چونكە زۆربەی ئەو كەسانەی كە پۆلیس و ئاسایشن لە دەڤەری گەرمیان كەس و كاری شەهیدو ئەنفالن، كاتێ خۆشی خەڵكی ئەم دەڤەرە بۆیە دەبوون بە پێشمەرگە بۆ ئەوە بوو كە حكومەتی بەعس ئەم جۆرە ڕەفتارانەی دژی خەڵكی گەرمیان بە كار ئەهێنا، چاودێرە سیاسیەكە هوشداری دایە دەسەڵاتدارانی یەكێتی كە دەست لەو كارە نامرۆڤانەیە هەڵبگرن بۆ ئەوەی پشێوی نەكەوێتە ناوچەی گەرمیانی هەزاران جار برینداركراوەوە.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















