له‌دایکبونی هۆنراوه
17/07/2012, 12:00 (GMT+1)
هه‌ر ساتێ بینی خامه‌که‌م ، ئیتر کاتی خهڵوهتچونه
کاتی فڕینه بۆ فه‌زا ، ده‌سپێکی نوێی یاخیبونه
زانی ده‌زووی ئه‌ندێشه‌یه‌ک ، خه‌ریکه ڕۆحم ده‌پسێنێ
باڵی په‌یڤێک له خه‌یاڵا ، بۆ ئاسمان ههڵمدهفڕێنێ
ئیتر وه‌ک دوانه‌یه‌ک بۆ من ، نورێک ده‌خاته گیانمه‌وه
ورده ژانی هۆنراوه‌یه‌ک ، ده‌خاته نێو چاوانمه‌وه
ئنجا ئه‌و و ئه‌ندێشه‌که ، له پهڕاوا که‌نار ده‌گرن
تا له کۆتایی هه‌ردوکیان , ناو‌کی هۆنراوه‌یه‌ک ده‌بڕن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























