هەڵوێستى KTK بەرامبەر تاوانە نێودەوڵەتیەكەى15/2 دژ بە گەلەكامان و ڕێبەر ئاپۆ.
16/02/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەمڕۆ 12 ساڵ بەسەر ئەو تاوانەگەورە نێودەڵەتیەدا تێپەڕدەبێت كە كرایە سەر ڕێبەرى گەلى كورد(عەبدوڵا ئۆج ئالان). دواتر لە دادگایەكى ناداد پەروەرانەدا سزایەكى دیكتاتۆرانەى بۆ دەركرا. لە كاتێكدا ئەو وڵاتانەى كە بەشداربون لەم تاوانە گەوریەدا بەناوى ئازادكردنى گەلانى ژێردەستە هەموو دونیایان وێرانكردوە و هەمو سەروت و سامانى ئەو وڵاتانەیان بە هەدەربردوە,لە سەروهەموشیانەوە گەورە دیكتاتۆرى زەوى ئەمریكا و ئیسرائیلە.ئەگەر ئەو دەوڵەتانە لە واتاى ئازادى بگەشتبان پلانێكى وەها گڵاوەیان بۆ ڕێبەرى گەلێكى ماف خوراو و ژێردەستە دانەدەڕشت.
بۆیە ئێمە وە (كۆمەڵەى تۆڵەى كوردستان) لەم ڕۆژەدا و لەیادى ئەم تاوانە گەورەیەدا, هەموو داگیركەران و دوژمنانى كورد بەتورك و فارس و عەرەبەوە ڕیسوا و شەرمەزاردەكەین و پشتیوانى خۆمان بۆ هەموو شۆڕشگێرانى كورد دوپات دەكەینەوە و لەسەر گۆڕى شەهیدانى هەڵبجەشەوە تا ئیمرالى سڵاو و ڕێز بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنێرین و پێى دەڵێین ئێمەش ڕێبازى تۆ بەرنادەین و دەستى ماندووى كچان و كوڕانى گەرێلا دەگوشین. وە داواش لە گەنجان و نیشتیمان پەروەرانى كورد لە باشورى كوردستان دەكەین بە توندى بەگژ ئەم تاوانەدا بچن و پشتیوانى خۆیان بۆ گەلەكەمان لە باكور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەرببڕن و بەگژ هەموو هەموو سەرمایەداران و كۆمپانیاكانى توركیدا بچن كە لە هەرێم كاردەكەم. وە دەبێت دەستەڵاتى هەرێم بۆ ماوەیەك وەك بەگژا چونەوەى ئەو تاوانە پەیوەندیە بازرگانیەكانى لەگەڵ توركیا لە ڕێگەى مەرزى ئیبرایم خەلیلەوە ببڕێت. تا بە هەموو دونیاو داگیر كەرانیش بسەلمێنین كە كوردستان یەك كوردستاننە و گەلى كوردیش خاوەنیەتى.
بژى ئازادى , بژى گەل, بژى كوردستان,نەمرى بۆ شەهیدە سەربەرزەكان,ئازادى بۆ ڕێبەر ئاپۆ.
KTK
15/2/2011
هەڵەبجەى شەهید

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان