<

كاك مسعود بەخۆت ئەڵێم دەنگت پێ بدەم یا نا؟

05/07/2009, 12:00 (GMT+1)
من كە ناوم (كاروان حمید حسین شەمێرانى)ە لە دایك بووى ساڵى 1980 ئێرانم لە ساڵى 1997 بوم بە پێشمەرگە لە سوپاى گەرمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان پاشان لە ساڵى 1999 لە سوپاى ڕزگارى ئەو كات درێژەم بە كارى پێشمەرگایەتى دا بەبێ هیچ كەموو كوڕییەك ئەركەكانى خۆم وەك پێشمەرگەیەك جێ بەجێ كردووە وە چەندین خولى سەربازى و زانستیم بینى وە تاساڵى 2005و دوروست بونى فەرماندەى گەرمیان دیسانەوە من ڕوانەى ئەو فەرماندەیە كرامەوە بەڵام لە بەر ئەوەى كوڕى پێشمەرگەیەكى دێرین و پاك بووم وە ئەم فەرماندەیەش %95 پێكهاتەكەى جاشو كوڕە جاش بوو بۆیە پلەى من تەنها بە نایب عەریف دانرابوو لە گەڵ رێزمدا كەسى وا لەو فەرماندەیە پلەى عەقیدى پێدرابوو لە پاش ئازادى عێراق بووبو بە پێشمەرگە،پاش ئەوەىلە ساڵى 2007 بڕیارى ئەوە درا كەوا دوو بەتالیۆنى پارتى ڕەواناى ناوچەكانى جەلەولاو خانە قین بكرێت وەك جیشى عیراقى بەناوى لیواى 34 عێراقى من پلەى موهیل اول م پێ دراو یەكەم كەس بوم كە چومە ئەو ناوچەیە، بەڵام ئەوەبوو ئەم لیوایە نەهاتە دروست كردن ئێمە وەك خۆمان ماینەوە.پاش ئەوەى باوكم كۆمەڵێك كێشەى ئیدارى لەگەڵ بەرپرسانى فەرماندەى گەرمیان هەبوو من بووم بە قوربانى ئەو كێشانەو وەك دژایەتى كردنى باوكم بەبێ هیچ بیانوویەك لەپاش 11 ساڵ خەبات و پێشمەرگایەتى بریارى فەسڵ كردنیان دام. كاروان حمید شەمێرانى [email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان