په‌ژاک سه‌که‌وتن به‌دوای سه‌رکه‌وتن تۆمار ده‌کا..کۆماری تیرۆریش له گه‌مارۆدایه..نوێکراوه‌ته‌وه.
28/07/2011, 12:00 (GMT+1)


وێنه‌که له سایتی سبه‌ی وه‌رگیراوه
وتیشی: له‌و شه‌ڕه‌دا 28 كه‌س له سوپای پاسداران كوژراون و 20 یشیان به دیل گیراون.
سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی (پژاك)یش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: 4 كه‌س له پژاك كوژراوه‌و 6 كه‌سیشیان برینداربوه.
جگه له زیانی گیانی، به گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، 2 (بلدۆزه‌ر)ی سوپای پاسداران كه‌وتوه‌ته ده‌ست پژاك و هاوكات توانیویانه دو ره‌بایه‌ی پاسداران بگرن و 1(تانك)یشیان بسوتێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی ئه‌و دو ره‌بایه‌و ئۆتۆمۆبێله‌كان، سوپای پاسداران هێرشیكردوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پژاك، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان شكستیهێناوه.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تۆپبارانه‌كانی ئێران له چه‌ند هه‌فته‌ی رابوردو تا 26/7، نزیكه‌ی 35 گوندی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی تۆپبارانی ئێرانه‌وه چۆڵكراوه‌و 350 خێزانیش ئاواره‌بون.
پژاک ناسنامەی ئەو گەریلایانەشی ڕاگەیەند کە لە شەڕەکەی زمزیراندا گیانیان بەخت کردووە کە پیکهاتوون لە:
گەریلا تەیوب ڕەحیمی، ناسراو بە عەگید توسپا، لە دایک بووی ساڵی ١٩٨١ له شاری سنە و لە ساڵی 2000دا پەیوەست دەبێت بە ڕیزەکانی گەریلاوە و ئەندامی مەجلیسی پژاک بوو.
گەریلا نورجان دەمیر، ناسراو بە ساریا ئۆنوور، لە دایکبووی ساڵی 1980ی ئیغدر. لە ساڵی 1998 دا پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی گەریلاوە.
گەریلا ئیسماعیل یامان، ناسراو بە شاهان دژرابوون، لەدایکبووی ساڵی 1986ی وێرانشار. لەساڵی 2008دا پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی گەریلاوە.
گەریلا سەلاحەدین سەیدی، ناسراو بە تێکۆشەر ڤیان، لەدایکبووی ساڵی 1984ی شاری بانە. لە ساڵی 2007دا پەیوست بووە بە ڕیزەکانی گەریلاوە.
بریارگای ناوەندی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆتایی لێدوانەکەیدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی گەریلاکان و سەرجەم گەلی کورد دەکات و پەیمان لەگەڵ گەریلا گیانبەختکردووەکان نوێ دەکاتەوە.
رژیم هێزێکی زۆری ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوان کردووه
لەکاتێکدا ڕژیم لە هێرشەکانی بۆسەر باشووری کوردستان، لەلایەن گەریلاکانی پژاکەوە تێک دەشکێ، هێزیکی زۆری بەچەکی قورسەوە ڕەوانەی مەریوان و سەرسنووری پێنجوین کردووە.
هەندێ سەرچاوەی هەرێمی باس لەوە دەکەن، هێزێکی زۆری ئێران لە سەوڵاوا، کانی خەیاران و سیاناو لە دەڤەری مەریوان کۆکراوەتەوە و ئامادەکاری دامەزراندنی بنکەیەکی موشەکی دەکەن لەو ناوچانە.
هەروەها ڕژیم، هێزێکی بەسیجی زۆری ڕەوانەی شاری مەریوان و گوندەکانی دەوروبەری کردووە و هەوڵ دەدا ئەو بەسیجانە ڕەوانەی بەرەی شەر بکات.
لە گوندی نێ، مەلای مزگەوتیک ناڕەزایەتی دەربڕییوه بە جێگیرکردنی هێزەکانی بەسیجی، هەربۆیە لە مزگەوتی گوندەکە دەرکراوە.
لە لایەکی تر دوێنێ تەرمی چەندین بەکرێگیراو و پاسدار بەرێگەی ئامبوڵانس لە شنۆوە بۆ شاری ئورمی گوازراونەتەوە.
هەروەها 9 تۆپ و کاتوێشا لەنزیک شنۆ بەرامبەر بە خواکورک دامەزرێندراون.
لە نزیک دێی 'دووڕوو' بە لاپاڵی کێلە شینەوە 15 پایەگای نوێ دامەزرێندراون و پڕیان کراوە لە هێزەکانی بەکرێگیراو. هێزەکانی ڕژیم چاردرچی ئەو دەڤەرەیان ناچار کردووە کوێستانەکان بەجێ بێڵن.
هەر دوێنێ چەندین سەرباز و کەسی ئەرتەشی لە بەرەکانی شەڕ هەڵاتوون و لەلایەن خەڵکی هەرێمەکەوە یارمەتی ئەو کەسانە دراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















