شپرزه‌ی یه‌کێتی
11/09/2009, 12:00 (GMT+1)
هه‌ندێ به‌رپرسی یه‌کێتی له‌سایتی چاودێر‌و حیزبیه‌کانی خۆیان و له میدیا حیزبیه‌کانی خۆیان ده‌نووسن و ده‌ڵێن (کاک نه‌وشیروان) نایه‌وێت گه‌نده‌ڵی چاره‌سه‌ر بکرێت ده‌ستێکی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه ،به‌ڵام ئه‌وان چی ده‌ستێکی له‌پشته‌وه‌یه بۆ خۆیان چاره‌سه‌ری ناکه‌ن کێ ڕێگای لێ گرتوون لیستی گۆڕان ڕێگای لێ گرتوون هیچیتر گه‌نده‌ڵی نه‌که‌ن بۆیه هه‌موو باس و نووسینیان له‌سه‌ر لیستی گۆڕانه،لیستی گۆڕان چی ڕێگایه‌کی له‌چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی جوابی ئه‌م نووسینه بده‌نه‌وه زه‌ره‌ری چی له ئه‌وان داوه به‌ناوی ئه‌وان زۆر بێزار ده‌بن ئه‌گه‌ر میلله‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ڕازی نابێت بۆچی ئه‌وان هه‌رسوورن له‌سه‌ر حکومڕانی ئه‌گه‌ر بۆ گه‌نده‌ڵی نه‌بێت . ئه‌گه‌ر بۆ کوردایه‌تی ودڵسۆزیه ئێمه وه‌ک میلله‌ت وه‌ک تێکۆشه‌ر زۆر سوپاسیان ده‌که‌ین .با واز بێنن له‌ده‌سه‌ڵات و هیچیتر دیارده‌ی ناشرین دووباره نه‌که‌نه‌وه وه‌ک نان بڕاندن و ده‌رکردن و نه‌فی کردنیان به‌چاوی ده‌ره‌جه دوو سه‌یری ئه‌و خه‌ڵکانه نه‌که‌ن که ده‌نگیان داوه به‌لیستی گۆڕان ،به‌ڵام هه‌ر خه‌ڵک و میلله‌ت ده‌نگی داوه به لیستی گۆڕان ،وه‌زۆر قسه‌کانی ئێستایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که‌گۆڕان ناتوانێت هیچ به‌ڵێنێک به‌رێته سه‌ر ،لیستی گۆڕان هه‌ر له‌خه‌باتدایه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدایه پشت ئه‌ستووره به‌میلله‌ته‌که‌ی خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی که به‌میلله‌تی داوه ،ڕای هه‌موو جیهان ئۆپۆسزیۆن به دیارده‌یه‌کی دیموکراسی و ڕوویه‌کی جوانی ده‌زانێ ،به‌ڵام ئه‌م تاقمه گه‌نده‌ڵه‌ی یه‌کێتی و پارتی به کارێکی نه‌شیاوی ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگای فه‌سادی و گه‌نده‌ڵیان لێ ده‌گرێ ،لیستی گۆڕان توانیویه‌تی له‌مه‌رحه‌له‌ی یه‌که‌میدا په‌نجا به په‌نجا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌وه که گه‌وره‌ترین کاربوو ئێستا ئه‌بێ پێیان بڵێین په‌نجاو نۆی ته‌زویر به ئه‌و دوو زلهێزه ،لێره‌دا دێمه‌وه سه‌رباسی یه‌کێتی ئه‌گه‌ر وه‌زعی یه‌کێتی خراپ بوو یه‌کسه‌ر ده‌که‌وێته هه‌راو له‌خه‌یاڵێکی خۆشدا ده‌ژیاو زوو ڕۆژنامه‌و میدیاکانی ده‌که‌ونه پیاهه‌ڵدانی حیزبه‌که‌یان و به‌خه‌یاڵی خۆیان که‌س هه‌ستیان پێ نه‌کات که وه‌زع و ده‌روونێکی خراپیان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خۆم زۆر له‌ناو یه‌کێتیدا سیاسه‌تم کردووه‌و زۆر به‌باشی شاره‌زای باری ده‌روونی و نسکۆکانیانم ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به‌سه‌رچوو جیهان ئێستا ووریاتره زوو ده‌رک به‌شکسته‌کان ده‌کات ،له‌به‌ر ئه‌وه واز له‌و سیاسه‌ته چه‌وته بهێنن به‌شی دۆستایه‌تی تیا بهێڵنه‌وه که‌تا ئێستا تیاتانا نه‌هێشتۆته‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌تان به‌رده‌وام بن ئه‌وا ئه‌و تارمایه‌شتان نامێنێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























