وەڵامێک بۆ کۆمار کۆماری - وەلامیك بۆ كاك نەجم كەركوكی
14/08/2011, 12:00 (GMT+1)
هەندێ جار مرۆڤ بەزۆریش بێت دەیهێننە قسە کردن چونکە کاتێ کە گوێبیستی یاخود هەندێ نوسینی لا بەلا دەبینی وات لێ دەکا وەڵامی ئەو جۆرە خەڵکە بدەیتەوە. من بۆخۆم وەک هاوڵاتی یەکی کەرکوکی سود مەند بومە بە پارچە زەوی یەک لە گەڕەکی شۆراو . بەپێویستم زانی ئەم ڕاستیانە بخەمە ڕوو ، بەرلە ئازادکردنی شاری کەرکوک زۆربەی زۆری خەڵکە ڕەسەنەکەی ئەم شارە ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوین ،لە خانوی کرێ ولەژێر خێوەتدا ژیانمان بەسەر دەبرد لەهەندێ شارناویان لێنابوین(قەرەج و میسری). لە پاش پرۆسەی ئازادی(٢٠٠٣) گەڕاینەوە شاری باو باپیرانمان بەڵام دیسانەوە هەر وەک پێشوو ئاوارە بوین بێ جێ و ڕێ بوین هەندێکمان لە فەیلەق و سەربازگەکان ولەیاریگاکان و هەندێک لەماڵی خزم و دۆستان بوین .خۆ تورکمان و عەرەبی کەرکوکیش هەر ئەوەندەی کۆمار کۆماریان باسکرد و نوسیان لەدەستی گەڕەکە تەجاوزو تازە کان ، کام لەو بەرپرسانەی ئێستاو ئەو سای کەرکوک زەوی دابەش نەکردوە ،بەرپرسەکان و لایەنەکان بەکەیفی خۆیان زەویان دابەش نەکردوە ؟؟؟.
لە ڕێکەوتی ٥-٨-٢٠١١کۆمار کۆماری ناوێک نوسینێکی بەناونیشانی(تکایە بگەنە نەجم کەرکوکی...نیوەی کەرکوکی هەڕاج کرد) بڵاو کردەوە لە سایتی کوردستان پۆست. لێرەدا دێمە سەر باسی بابەتەکە نوسەری ئەم بابەتە بەگوێرەی زانیاری یەکانی بێ کەسێکی بەرپرسە یاخود کەسیێکی نزیکە لە بەرپرسانەوە بۆیە ناوی خۆی بەتەواوی نەنوسیوە و خۆی ئاشکرا نەکردوە ،١- باس لەزەوی فرۆشتن دەکات بە پانزە ملیۆن دیناری عێراقی وادیارە مەبەستیان لەوهەزار پارچە زەوی یە بوودابەش کرا لەگەڵ پانزە ملیۆنە کە دەبەخشرا لە لایەن حیزبەکانەوە لەگەڵ پارچە زەوی یەک بۆئەو خەڵکانەی سەربە بەرپرسەکان خۆیان بوایە واتە پیاوی خۆیان بوایە، ئەوە ی من بیزانم هیچ پەیوەندی لە دورو نزیکەوە بە ناوبراوەوە نەبوە،٢- ئەوزەوی یانەی نزیک پارکی شاری یاری ئەوەش پەیوەندی بە کۆمپانیای حەسارۆستەوە هەیە (مجمع نور ستی) دروستی دەکەن وپاشان بەشێوەی قیست دەیدەن بەخەڵک ، ئەگەر کاکی نوسەر بێ ئاگایە هیوادارم بە ئاگا بێت بۆ ئەوەی جەنابیشیان تفەنگ بە تاریکی یەوە نەنێن ، ڕاستە نەجم کەرکوکی زەوی دابەشکردوە بەڵام هەر بەرپرسێک یان هەرکەسێک زەوی لێی وەرگرتبێ ئەوە نامەکانی لای خۆی پاراستوە و دیارن ئەوانەی زەوییان وەرگرتوە کێن و چین ،بۆیە کاکی نوسەر خۆی ئاشکرا ناکا ڕەنگە نامە یەک یان بەڵگەیەکی لەسەر هەبێ کەچەند سود مەند بوە لە زەوی فرۆشتن لەو سنورە وەک خۆی دەڵێ،. . هەرچەندەنەجم کەرکوکی کابرایەکی سادەیە و زۆر بێ باکە لەوقسانە چونکە ئەم بەناو کۆمارە ئەگەر ڕاست ئەکا با بچێتە لای نجم کەرکوکی بەرەوڕوی ببێتەوە ، ئەی بۆ کەس باسی بەرپرسە گەورەکان ناکات تەنانەت نەوت و دارو بەردی شارەکەیان بە تاڵان بردوە و ئەو هەمووکۆشک و تەلارەیان دروست کردوە ، ئەی بۆ باسی شۆراوەکەی تر ناکرێ یان ئەو گەڕەکانەی سێکانیان و گورگە چاڵ و هت............د...
وەلامیك بۆ كاك نەجم كەركوكی
كۆماركۆماری
پیم خۆش بوو كاك نەجم كەركوكی ئاگاداری سایتەكانە و هەوالەكان و بابەتەكان دەخوینیتەوە پیشەكی دەمەویت ئەوە بلیم كەمن هیچ غەرەز شەخسیەكم لەگەل تۆ و هیچ كەسیكیتر نیە بەلام بەئەركیكی سەرشانی خۆمم زانی ئەو هەولە بلاو بكەمەوە كە لەراستیدا تەجاوزیكی گەورە ی ناعادیلانەیە بۆسەر مولك مال و سامانی گشتی كە مولكی هەموو گەلە نەوەك مولكی حیزب یان كەسایەتی , وەك جەنابیشتان پشتراستی هەوالەكە دەكەنەوە لەهەندیك رووە وە وەك لەخوارەوە روونی دەكەمەوە:-
1-جەنابت ئاماژەت بەوە كردووە كە خودی خۆت ئەو زەویانەت دابەشكردوە, وە راستەوخۆ بەنامەی جەنابت و یارمەتیدەرەكەت دابەشكراون منیش دەپرسم بەچ بریار و بەچ بەر پرسیاریتیەك تۆی بەریز بەم كارە هەستاویت ئایا بەبریاری حكومەت بووە و بە چ یاسایەك؟ئایا بەریوە بەرایەتی شارەوانی لەكام ئاستی ئەم كارەدایە؟
2-بەگویرەی وەلامەكەی خۆت زیاتر لەهەشت سەد(800)لەو پارچە زەویانەی دابەشتكردون (15)ملیۆن دیناریان پیدراوە لەلایەن حكومەتی هەریم بەسەرپەرشتی لیژنەی ئاوەدانكردنەوە تا ئیرە زۆر باشە و بی عەیبە ئەگەر راست بیت كەهیچ پولیكت لی نەسەندبن و(فی سبیل الله)دابەشت كردبیت بەلام ئەو كەسانەی كە وەریان گرتووە من دلنیام ناویرن شایەدی بدەن ئەگەر دلنیا نەبن لەپاراستنی سەرو مال وگیانی مندالەكانیان . بەلام ئاخۆ ئەو زەویانە بەكەسی بیلایەن و هەژار و كەمدەرامەت دراوە؟ یاخود بەكەسانی سەر بە پارتی دیموكرات و لایەنگران و دەولەمەند و خاوەن كارگە و سامانی زۆر؟كە ئەمەش ئەكەویتە ژیر پرسیار و گومانەوە لەلای زۆرینەی خەلك, هیوادارم ئەمەش بۆ خەلكی بەدروستی روون بكەیتەوە
3-كاك نەجم پیم خۆشە لەگەل دان نانت بە دابەشكردنی ئەو زەویانەدا دان بنییت بەبری روبەری ئەو زەویانەی كە بۆخۆت دەستت بەسەرداگرتون و كردوت بەهۆل و پیشانگا زۆر شتیتر؟ لەكۆتاییدا هیوادارم تۆش و خوینەران ئەو راستیە بزانن كە دەبوو بەشیوەی فەرمی ئەو زەویانە دابەش بكرابە و شارەوانی و ئەنجومەنی پاریزگا ئاگاداری چونیەتی دابەشكردنی ببونایە و زۆرینەی خەلكی هەژار و كەم دەرامەت و كریچیی خاوەن كۆشیك خیزان لیی سوودمەند ببونایە باشتر نەبو؟.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان




















