فایبر ئۆپتیک Fiber Optic وکێشەی ئینترنێت لەنێو دەستەڵاتی سیاسیدا لە ناو ەوزارەتی ڕاگەیاندنی هەرێمدا.........
14/01/2012, 12:00 (GMT+1)
بیرۆکەی هێنانی هێڵی فایبر ئۆپتیک لەکوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥ لەلایەن هاووڵاتیەکی سویـــدیەوە بە ناوی مارتین فرانک کە خاوەنی کۆمپانیای ( M3 mobil ) بەمەبەستی هێنانی تۆڕی ئینتەرنێت کەتازەترین و خێراترین تەکنۆلۆجیای تازەیە لەو ڕێگایەشەوە کە بتوانرێت سودی بە ئەلکترۆنیکی کردنی دەزگاکانی دەوڵەت وبانق و کٶمپاناکان سود مەند بن بۆ کارئاسانی کردن وخزمەت کردنی هاووڵاتیان . پاش ئەوەی بەهاوکاری کردنی هەندێک کەسانی تر لە کوردستان دروست کردنی (IQ Network) ڕاگەیاند و لە ئیدارەی سلیمانی ئەوکاتە مۆلەتیان وەرگرت و گرێبەستێکی ئازادیان لەگەڵ وەزارەتی گەیاندنی سلیمانی بەست دوور لە پاوان کردنی کارەکە بۆ خۆیان کە ئەمەش خودی مارتین فرانک لە گرێبەستەکەدا ئاشکرای کرد بۆ بەرژەوەندی کێبڕکێ و لە نێوان کۆمپانیای کەدا بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر لە ڕوی نەوعیەت و نرخەوە پێشکەش بە هاووڵاتیان بکرێت .لە ئیدارەی هولێر و وەزارەتی گەیاندن کۆمپانیایەکیان دروست کرد بۆ ئەم مەبەستە بەناوی نەورۆز تێل سەر با پارتی بوون و ئەو گڕیبەستەی کە وەریان گرتبوو گرێبەستێک بوو کە تەنها ئەوان مافی کارکردنیان هەیە لا هەردوو شاری هەولێرو دهٶک بۆ ماوەی ٢٠ سال ئام کۆمپانیایە مەبەست نەورۆز تێل نەک تەنها کۆمپانیا بوو بەڵکوو دەستەلاتەکانی وەزارەتی گەیاندنیشی گرتە دەست و سەرۆکی کۆمپانیاکە بەڕێز سەروەتی حاجی عیزەت لە کۆبەنەوەکانی وەزیروو بەڕێوەبەرە گشتیەکاندا بەشدار دەبوو و وە خاوەن بڕیاریش بوو تەنانەت وەزیروو بەڕێوەبەرەکانیش دەبوایە پرس بە سەروەت بکەن ، لە ٢٠٠٦ دا سەروەت کۆمەڵیک ئۆتۆمبیلی هەدیە کرد بەسەر بەڕێوەبەرە گشتیەکاندا.دوای ئەوەی کە هەردوو ئیدارە بونەوە بەیەک وازارەتی گەیاندن هەرلە ژێر دەستەڵاتی سەروەت و پارتی مایەوە و لە وەزارەتەکەی سلیمانی تەنها یەک بەرێوەبەری گشتیان هیشتەوە بە ناوی کاروان و پاشان بەداخەوە کاک کاروانیش تەسلیم بە واقعئی وەزارەت بوو لەبەر بەرژەوەندی خۆی،بۆ ئەوەی زیاتر ئاشکرابایت لای خوێنەر وەزارەتی گەیاندن هەروەک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و ناوخۆ لەلایەن پارتیەوە ئەنفال کراوە گرنگ نیە کێ وەزیرەکەیەتی، جا بەندە بۆیە ئەم حقیقەتەم باس کرد مەبەست لەم کێشەیەی دواییە لە نێوان کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و نەورۆز تێل و وەزارەتی گەیاندنە ،من نامەوێت پارێزگاری لە مافەکانی (IQ) بکەم بەڵام ئەوە پەل هاوێشتنی نا یاسایی نەورۆز تێلە و دەیەوێت وەک هەولێر دەستەڵاتی خۆیان لەسلیمانیش پاوان کەن ،لەکاتی خۆیدا نەورۆز تیل و وازارەتی گەیاندن ڕەخنەیان هەبوو لە گرێبەستەکەی IQکە ئیدارەی سلیمانی کردبیان لەراستیدا گرێبەستەکەی سلیمانی لە بەرژەوەبدی هاووڵاتایاندا بوو نەک ئەوەی هەولێر وە لەڕی نەوعیشەوە و جۆری کێبلەکانی IQلەگەڵ تەکنۆلۆژیای تازادا دەگونجێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























