<

ئاسیا سێڵ هەرێمی كوردستان ئەكاتەوە بە دوو ئیدارە!‏

13/12/2011, 12:00 (GMT+1)



لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی شاری هەولێر و دهۆكم كرد، ئەوەی لەم سەفەرەمدا سەرنجی ‏راكێشام فێڵێكی شاراوەی ئاسیا سێڵ بوو لە بەشدارانی دانیشتووی شاری سلێمانی، چونكە ئەو ‏مۆبایلانەی بە یەك سەنت ناسراون واتا كۆدەكانی (0770152 تا 0770158)ن، كاتێ سەردانی ‏هەردو پارێزگای دهۆك و هەولێر ئەكەن راستەوخۆ نرخی پەیوەندیەكانیان ئەبێتە دوو قات! زۆر لە ‏هۆكاری ئەم فێڵەی ئاسیا سێڵ گەڕام، تا دواجار ئەندازیارێكی ئاسیاسێڵ بە چپە پێی وتم لای ئاسیا ‏سێڵ هێشتا سیستەمی دوو ئیدارەیە و كەسیش نیە چاودێری نرخەكانی بكات، ئەگینا بۆ ئەبێ لە ‏سلێمانی بچتە بەغداد هەر یەك نرخە، بەڵام ئەگەر بچیتە بادینان ببێتە دوو قات؟. ئەمەش فێڵێكی ‏نوێیە لە بەشداربوان و قبوڵ كردنیشی زەمینە بۆ چەندین فێڵی تری كۆمپانیاكانی پەیوەندی خۆش ‏ئەكات.‏
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان