به ئینگلیزی و کوردی ئاخفی: to be or not to be (ڤیدیۆ)
16/12/2010, 12:00 (GMT+1)

بایندر له‌و په‌رله‌مانتارانه توڕه بوو که گاڵته‌یان پێ‌کرد و گوتی: تکایه له به‌ر خۆتانه‌وه قسه مه‌که‌ن و بێده‌نگ بن، ئه‌و گۆپاڵه ناسنامه‌ی منه.
پاشان بایندر رسته‌یه‌کی شکسپیری هێنایه‌وه و به ئینگلیزی گوتی to be or not to be، و گوتی خۆ به‌و رسته‌یه توڕه نه‌بوون که ئینگلیزییه.
پاشان ئه‌و رسته‌یه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران به‌مشێوه‌یه وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی ببی یان نه‌بی.
سهڤاهیر گوتیشی: ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت، نکۆڵی له کورد، ژنی کورد و زارۆکی کورد ده‌کا، یانی دروشمه‌که‌ی ئاوایه تۆ هه‌شبی، تۆ نی. ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ئه‌مه بۆ ژنانی کورد و په‌رله‌مانتارانی کورد به‌ڕه‌وا ده‌بینێ.
شیاوی ئاماژه‌پێکردنه سهڤاهیر بایندر له خۆپێشاندانێکدا له شاری شیرنه‌خ له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیاوه بریندار کرا.
http://videonuz.ensonhaber.com/izle/sevahir-bayindir-meclis-koltuk-degnekli-konusmasi
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















