له‌شاری ڕانیه سه‌كۆی ئازادی له هێزه ئه‌منی یه‌كان وه‌رگیراوه
19/04/2011, 12:00 (GMT+1)
دوای شه‌ڕوو پێكدادانێكی زۆر له نیوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ئه‌منی یه‌كان شۆرشگێڕانی شاری ڕانیه‌ی قاره‌مان توانیان سه‌كۆی ئازادی له‌ده‌ست هێزه ئه‌منی یه‌كان ده‌ربهێنن .
سه‌رتا خۆپێشانده‌ران ئه‌یان ویست به‌ئاشتی سه‌كۆكه له‌ده‌ست هێزه ئه‌منی یه‌كان ده‌ربهێنن به‌ڵام هێزه ئه‌منی یه‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كهسهكۆكه چۆڵ نه‌كه‌ن ئه‌وه وای كرد كهجهماوهر توڕه‌بێت و به‌به‌رد به‌ره‌و هێزه ئه‌منی یه‌كان بچن و به‌به‌رد ڕاویان بنێن .
له‌ئاكامی ئه‌م شه‌ڕو پێكدادانه چه‌نده‌ها كه‌س برینداربوون له خۆپێشانده‌ران . هێزه ئه‌منی یه‌كان به به‌ردو كێبڵی كاره‌بایی دڕندانه هێرشیان كرده سه‌ر خۆپێشانده‌ران .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























