شه‌فافیه‌تی ئاوێنه
06/11/2012, 12:00 (GMT+1)
پاکترین بێ گۆی سه‌ر زه‌وی و ڕاست بێژێکی وه‌ک ئاوێنه
نیه نزیکتر له مرۆڤ له سه‌راپای ڕوی زه‌مینه
بۆیه هه‌موو ڕۆژ که هه‌لسایت ، بڕوانه له ئاوێنه‌که‌ت
چونکه به ڕونی و شه‌فافی نیشانت ده‌دا ، وێنه‌که‌ت
گوڕنکاری له ڕواڵه‌ت کاری سروشتیی خودایه
جوانی ده‌رون سامانێکه تا دوا نه‌فه‌س له‌گه‌ڵتایه
گوێ له پیاهه‌ڵدانێ مه‌گره چونکه تۆ ئاوێنه‌ت هه‌یه
جوانیت له سندوقیشا بێت ، پیری هه‌ر له ڕێگه‌تایه.
به‌کرحه‌بیب
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























