سۆران عومه‌ر له‌مه‌یدانی ئازادی ڕانیه: پارتی سیاسه‌تی خه‌واریج به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی به‌كاردێنێ!
17/03/2011, 12:00 (GMT+1)
هه‌ردی حه‌مه‌د، ڕانیه
سۆران عومه‌ر نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17.3.2011 له‌به‌رده‌م دادگای ڕانیه ئاماده‌بوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دادگایی ئه‌و سكاڵای كه‌له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌له‌فێكی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر شاره‌وانی چوارقوڕنه، ئه‌مڕۆ ئه‌و دادگاییه پێی نایه ساڵی سێیه‌می به‌ڵام تاكو ئێسته دادگا نه‌یتوانیوه ئه‌و مه‌له‌فه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌مڕۆ جارێكی تر دادگاییه‌كه دواخرا.
ناوبراو پاشنیوه‌ڕۆ چووه مه‌یدانی ئازادی شاری ڕانیه‌و وتارێكی پێشكه‌شی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی شاری ڕانیه كرد‌و سڵاوی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانی پێگه‌یاندن، له‌و وتاره‌یدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و دوو گه‌نجه كرد به‌ناوی "ڕه‌وه‌ز حه‌سه‌ن و ڕه‌وه‌ند حه‌سه‌ن" كه دوو بران و دوێنێ به‌ره‌و شاری هه‌ولێر چوون به‌ڵام له‌بازگه‌یه‌كی پارتی پا ڕێگرییان هێنده‌یان لێدراوه ئێسته له‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری هه‌ولێر خه‌وێنراون و كه‌سوكاری ئێسته چوون به‌ده‌نگیانه‌وه!!
سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئێسته‌دا پارتی خه‌واریجه، چونكه خه‌واریجه‌كان كاتی خۆی له‌عێراقدا بازگه‌یان داده‌نا و له‌خه‌ڵكیان ده‌پرسییه‌وه، ئه‌وه‌ی بیوتایه مسوڵمانیانم ده‌یانكوشت و ئه‌وه‌شی بیوتایه كافرم به‌خێرهاتنیان ده‌كردو ئیسلامیان فێرده‌كرد، واته مسوڵمانیان ده‌كوشت و كافریان مسوڵمان ده‌كرد، ئێسته‌ش پارتی هه‌مان سیاسه‌ت به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سلێمانی به‌كاردێنێ، ئه‌وه‌ی بڵێ خه‌ڵكی سلێمانیم هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ری نایه‌ڵن بچێته شاری هه‌ولێر به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵێ عه‌ره‌بم ئازاده و ڕێزی ده‌گرن ! ئێسته كورد قه‌ده‌غه ده‌كرێ له‌چونه هه‌ولێر به‌ڵام عه‌ره‌ب به‌ئازادی ده‌چێته ئه‌و شاره.
جگه له‌وه ناوبراو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه پاش تێپه‌ڕبونی مانگێك به‌سه‌ر 17ی شوباتی خوێناویدا كه‌به‌ده‌ستی
چه‌كداره‌كانی لقی چواری پارتی ته‌نها شوشه شكاوه‌كانی لقی چواری پارتی چاك كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌سه‌ر خوێنی ڕژاوی شه‌هیده‌كانمان و برینی برینداره‌كانمان و ده‌ستگیركردنی نایاسایی گه‌نجه‌كانمان ته‌نها یه‌ك تاوانباریش ده‌ستگیر نه‌كراوه!! جگه‌له‌وه ڕۆژانه ده‌بیستین ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌تاوانه‌كانی 17ی شوبات و پاش 17ی شوباتدا هه‌یه زۆرینه‌یان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون و هه‌ندێكیشیان به‌ماڵ و منداڵه‌وه گوازراونه‌ته‌وه بۆ شاری هه‌ولێر!
بۆیه ناوبراو له‌وتاره‌كه‌یدا ده‌سه‌ڵاتی دڵنیاكرده‌وه كه ئه‌م شۆڕشه به‌رده‌وامه‌و تاكو وه‌ڵامی عه‌مه‌لی به‌داخوازی خۆپیشانده‌ران مه‌یدانه‌كانی ئازادی چۆڵ ناكه‌ین.
له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا سۆران عومه‌ر وتی یه‌كێتی و پارتی دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ك قه‌زافیش حوكم بكه‌ن ئه‌وه ته‌مه‌نی درێژیان ناگاته دوو ساڵی تر.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























