<

جێگر مەڵبەندەكەى ئێمەش باوكى خۆى كردوە بەشەهید

18/05/2011, 12:00 (GMT+1)


بەڕێزێك باسى جێگرى مەڵبەندى ڕانیەیى كردوە كەباوكى جاش بووە و ئێستا كردوویەتى بەشەهید ، من كەمانشێتەكەم دى وامزانى جێگر مەڵبەندەكەى سنوورى ئێمەیە كەسەیرم كرد ئەونیە بۆیە منیش ووتم بامنیش ئەوەى لاى خۆمان ئاشكرا بكەم ئەوەتا شاخەوانى جێگرى ئێستاى لێپسراوى مەڵبەندى سۆران و بەرپرسى پێشووى مەڵبەند ئەویش باوكى خۆى كردووە بەشەهید كەكاتى خۆى بەشایەدى هەموو خەڵكى باڵەكایەتى و سۆران باوكى لەشاخ كەوتە خوارەوە یان وەك خۆمان ووتەنى لەشاخ هەڵدێرا كەچى ئێستا كردوویەتى بەشەهید دیارە هەر جەنابیان بەتەنیا نیە زۆربەى زۆرى بەرپرسە سەربازى و حكومى و حزبیەكان شەهیدى وەهمى و شەهیدى بن دیواریان هەیە یان ئەوەتا دایك و باوكى خۆیان كردوە بەشەهید كەبەمردنى ئاسایى خۆیان مردوون و كردویانن بەشەهید و پلەشیان بۆ داناون بۆیە لەو نێوانەدا شەهیدى ڕاستەقینەش وون بووە و سووكیان كردوە .

ئەمەیە حزبى سۆشیال دیموكرات ئەمەیە ئەو حزبەى كەگوایە خۆى بەخزمەتكارى شەهیدان و كەسوكاریان دەزانێ كەچى غەیرى سوكایەتى كردن بەشەهید نەبێ هیچى تر نازانێ .
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان