<

خێره‌ واغیرەتان جوڵا

01/01/2012, 12:00 (GMT+1)

ماوەى چەندمانگێكە بەرپرسانى حیزبى شارى پێنجوێن غیرەتیان جوڵاوەو لە هەوڵى ئەوەدان بەفشارێكى جەماوەرى ولەرێِگەى واژۆ كۆكردنەوەو هەوڵى جوڵاندنى جەماوەر بۆخۆپیشاندان دژى قائیم مەقام و دوور خستەوەى لەو پۆستە لەم چەند ڕۆژەى پێشودا گرووپی فشار لەلایەن چەند گەنجێكەوە لەم شارە ڕاگەیندرا من لێرەدا قسەم لەسەر گرووپی فشار نیەو جێگەى سوپاس كردنن, ئەوەى دییڵێم ئەمەیە لەساڵى 1992 وە ئەم بەرپرسە حیزبیانە لەم شارەدابوون چەندین قائیم مقام گۆڕاوەو كادێرى حیزبەكەى خۆیان بوون و چەندین گەندەڵیان كردوەو وەچەندین گەندەڵى و خەم ساردى بەرپرسە ئیداریەكان لەم شارەدا ڕوویان داوە
باشە ئەم ویژدان جوڵاوانە لەكوێ بوون باشە غیرەت جوڵاوەكان لە ساڵى 1994 تا2000 ئەو هەموو ئیهانە و گرتن و لێدان وسوكایەتیە بەلایەنە ئیسلامیەكان ئیوە لەكوێ بوون سەردەمێك بوو لەم شارە قائیم قام بەتەنها قائیم قام دادوەر شارەوانى گومرك بەڕێوەبەرى ئەوقاف هتد... بوو گرتوو خانەى گوانتانا مۆى هەبوو بۆ نقەتان لێوە نەهات كەم كەس هەبێت ئەو زووڵمە نەزانێت كە لە مامۆستا عبد رەحیم حاجى قوربانى كرا و وەچەندین كەسانى تر تەنها لەبەر ئەوەى ئینتیمایان بۆغەیرى لایەنەكەى ئەوان هەبوو مافەكانیا پێشێل دەكرا ،یەكێك لەقائیم قامى ئەم شارە شەش نەفەرى بەند كرد بەتۆمەتى ئەوەى كە داوایەكیان پێشكەش كردبوو بە بسم اللە دەستى پێ كردبوو واتە بەتۆمەتى بسم اللە نووسین ئەى جەماوەر
خۆشەویستەكان ئێوە لەكوێ بوون ,یان غیرەت و ویژدانى بێ تەلەفون و بێ نامەتان جوڵاوە و ئێواران لە بارەگاكانى خۆتانەوە بەڵێ قوربانتان بۆناكات.هەر لەخانوو دابەش كردن و دوكان و خەتى مەرزى باشماخ وسەیران بەن هەموو ئەمانە خۆتان كول فی كول نەبوون و بەئارەزووى خۆتان تەخشان و پەخشانتان دەكرد
غیرەت دژى ئەمانە لەكوێ بوو.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان