شەوانی سلێمانی و گەڕانی هێزی تایبەت بە گەڕەکاندا
10/08/2013, 12:00 (GMT+1)

باسی ئێمە ئەوە نییە بەڵکو باسی ئێمە ئەو پیکابانەیە، کە هەر ئێوارەی لێدێت بەدوای یەکدا وەک زەمانی قوات خاسەکان، کە ئەمە ناشرین ترین کەلتورە ئەم دەسەڵاتە کوردییە هێناوێتە ئەم شارەوە ، قوات خاسەی کردوە بەهێزی تایبەت، بۆ ئەوەی پێمان بڵێت سلێمانی بەعس هێشتا لە ناوتاندا دەژی و وەجاخی کوێر نەبۆتەوە .
هەر بۆ یە کاتێک ڕاپەڕین بوو هەموو ئەو جێگایانەی بەعسییەکان ناویان نابوو ئەمان هاتن و تەنها ناوەکانیان کردە کوردی ، گەڕەکی سەلامیان کردە ئاشتی ، قادسیەیان کردە ڕاپەڕین ... هتد
ئەم هێزانە کێن ؟ بۆچی هەر ئێوارەیان لێدێت وەک شەمشەمەکوێرە وەردەبنە سەر شەقامەکان؟ ئەی ئەو حیمایەیەی، کە دەوری هەموو گەڕەکانتان گرتووە بەس نییە ؟ دەتانەوێت چیمان پێ بڵێن ؟ سەمەرەی ئەم شارە لەوەدایە لە مێژەوە هەرچی دێت بەزۆریش ناگەرێتەوە و هەوار هەڵدەدات لێی، ئەوەتانێ کەسانی هەموو ناوچەکان ڕژاونەتە ئەم شارەوە و نەخەمیدان نە کارێک دەکەن بۆ ئاسودەبوونی ، جگە لەوەش هەموو شتێکیان لە ڕێگەی ناشەرعییەوە زەوت کردووە . لە نووسینەکانی تردا دێمە سەر ئەم تەوەرە و قسە دەکەم بۆ چاو ڕوونی زیاتر.
لە مێژە دەموویست بەدوا چون بکەم لەسەر ئەم هێزە، چونکە ئەمانە ڕاستەوخۆ دەچنە ناو خەڵکەوە و گوایە لە کوێدا ڕووداوێک ڕووبدات ئەمانە لەوێن ، ئەفسەرێکی دوو ئەستێرەم دوان، کە خەڵکی ناوچەی قەرەداخ بوو، کوڕی بەرپرسێکی جاهیلە و لەبەر ئەوەی کەسوکاری شەهید بوون ئەمیش بەم پۆستە گەیشتووە، ئەفسەر لە پرسیارێکمدا، کە ئایا چی لە بارەی مافی مرۆڤەوە دەزانێ و داخۆ ئەشکەنجەی خەڵک دەدات، بە تریقانەوە ووتی ڕۆژ نییە دارکاری کەسێک دوان نەکەم .
یەکێک لە بەرگ سەوزەکانم دوان ووتی : ئێمە سێ برا بووین گوندەکەمان لە ڕێگەی دوکانە، بۆیە ناوی گوندەکە نا نووسم چونکە ڕەنگە بەهۆی ئەم ڕاپۆرتەوە توشی گێرمەو کێشە بێت، ئەو کاکەیە ووتی بۆری پڕۆژەی ئاوی سلێمانی دوکان و دالتەلی کارابا بەناو زەوێکانماندا هات و یارمەتیان نەداین خانوی پلاستیکیمان بۆ بکەن چەند جار خەیارو تەماتەمان دەکرد لێیان نەدەکڕین و کار ئاسانیان بۆ نەکردین ، بەڵام داوایان لێ کردین بێین و ببین بە پۆلیس ، من خزمەکانی شارەزووریشم پارتی وەک پۆلیسی سێبەر تۆماری کردوون مانگانە وەر دەگرن.
لەپرسیارێکدا کە لێم کرد
- داخۆ تا کوێ دەتوانن لەخەڵکی بپرسنەوە ؟ ووتی ئێمە دەستمان ئاوەڵایە کەسێک گومانمان لێی بێت یاخود بزانین خەریکی کارێکە.
- کاری چی ؟
- وەک دیوار نوسین ، ئۆتۆمبێل سوتاندن ، بەیان بڵاو کردنەوە ، یاخود ئەگەر لێمان پرسی و خەڵکی ئەو گەڕەکە نەبوو ئەوە لەگەڵ خۆماندا دەیبەین ، دەبێ بزانین کاری چییە و چی دەکات بەو شەوە لەو جێگەیە ؟
- ئەی ئەو کەسانە واتە ئەو عەرەبانەی لەباخەکاندا دەمێنەوە کەس نازانێ ئەسڵ و فەسڵیان چی یەو بۆچی لەوێن ؟
- ئێمە بۆ مان نییە ئازای ئەوان بدەین ، کاتێک ئەوان هیچیان نەکردوە ، بەڵام گەر کەسێک سکاڵایان لەسەر تۆمار کات ئەوە دەیان گرین ، کەس ئەوەی نەکردووە تاکو ئێستا .

بەعسییەکان ئەم دیاریانەیان وەک میرات بۆ ئەم شارە جێهێشت ، ئیستاش دەسەڵاتی کوردی دەیەوێت جێمان بۆ جێبێڵێت ؟ لە کاتێکدا تاڵەبانی دەڵێ ئەوەی لەعەرەبێک بکەوێت بێ دادگایی شەش مانگی بکەنە ژوورەوە ، بۆ ئەوەی ببێت بەوانە بۆی ، ئەم دەسەڵاتە ئێستا جگە لەو هەموو قولەیەی لەگەڕەکەکاندا دروستیان کردوە بۆ بەرپرسە کان، کە بەس بەر پرس نین ئەوانە تەنها بۆ دەسەڵاتداران ئەو هەموو جوتیارانەیان نەکردۆتە حیمایە و پۆلیس بەڵکو بۆ سەرانی ئۆپۆزیسیۆنیشیان دابین کردوە بۆ ئەوەی حیمایەتی لەوانیش بکەن ، لێرەوەیە کاتێک بەشەقامە قەرە باڵغەکاندا هێزی تایبەت دەبینی وەک مارێک دەخشێ هێواش هێواش ، هەست دەکەیت سبەینێ ئەم تفەنگە زۆڵانە چی دەکەن ؟ چۆن خوێن دەڕێژن ؟ چۆن شەقامەکان خەڵتانی خوێن دەکەن ؟ پرسیارەکە لێرەوە سەر هەڵدەدات دوای بڵاو بونەوەی ئەم ووتارە دەسەڵات ژمارەی پیکابەکانی هێزی تایبەت زۆرتر ناکات و جوتیارێک کە مابێت لەگوندە ماندووبوە و کاندا نایهێنێت تا بیان کات بەپۆلیس ، چاکە باشی ئەوەش بکەم کاتیک عوسمانی حاجی مەحمود وەزیری گۆڕان بوو تاکە خزمێکی نەهێشت هەمووی هێنا بە ئەفسەرو پۆلیس و فەرماندە دایمەزراندن ، دوایش دەیویست لەناو گۆڕانەوە گۆڕانکاری بکات لەپلەکانیاندا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















