<

جیناتێكى جینان خانى وەزیرتان بینى بجوڵیت!؟

18/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ئەگەر بریارە دەست و پێكردنەوەى ژن وەك مرۆڤ و بوونەوەرێكى ئازاد تا ئەندازەى پێرۆكردنى خولیاوو خەونەكانى خۆى و دەستەبەرى مافەكانى لەشكاندنى قفڵى نەرێت و كەلتورو دەرگیرییە بۆماوەییەكان و، یاسای باری كەسێتی و نا دروستى پەیوەندی ئاساییەكانى نێوان پیاو ژن‌ لە ئاستە كۆمەلایەتی‌و خیزانیەكانەوە نەشونما بكەن و، دابرێژرێنەوە بەشێوەی مۆدیرن‌و هاوچەرخ‌و پێشكەوتنخوازانەش كێشەكانیان چارەسەر بكرێن، ئاریچەكەى دەبێ حكومەت و ئەو سیستەمە بێت كە ژیان و ماف و ئازادى هەمووان بە یاسا رێكدەخات، بێگومان حكومەتیش لەرێگەى لایەنى پەیوەندیدار بەو كارو ئەنجامگیرییە هەڵدەستێ، ئێمەیەك لەم هەرێمە ماتەم پۆشەدا بۆ ئەو كارە حكومەت وەزارەتێكى هەیە بەناوى وەزارەتى ژن و، وەزیرێكى ژنیش سەركارو بە حیساب هەڵسوڕێنەریەتى، بەدینتان كێ ناوى بیست و دەیناسێت!؟..
لەماوەی حوكمرانێتی خۆجێى 18 ساڵەدا تینوێتی هەزارەها ژن بۆ ئازادى، بۆ وەك یەكى، بۆ تەنانەت ئەژمار كردنى وەك مرۆڤ، بۆ هەڵبژاردنى هاوسەر، بۆ سەفەر، بۆ بەشداربوونى كۆرێكى هونەرى و بۆ چونە بازارێك، بۆ سەرەتایترین ماف و یەكجار گوتنى نەخێرێك بەخوینى خۆیان لە ژیر ناوی ناموسپەرستیدا شكا، جیناتێكى جیناتخانى وەزیرتان بینى بجوڵیت!؟ پەرلەمان بەزۆرینەى دەنگى علمانیەكانى یاسای فرە ژنی بەسەر كۆمەلگەدا سەپاند! لوغزێكى وەزیرە ژنەكەى وەزارەتى ژنانى هەرێمتان گوێ لێبوو لە بڵندگۆیەكەوە وەنەوزێ بدات!؟
كێ وەزیرى ژنان دەناسێ؟ حكومەت دەیەوێ لەكوێووە ماف و ئازادیەكانى ژنان پێشبخات؟ رێكخراوەكانى ژنان و ئافرەتان و ئەوەى لێرە ناویانراوە رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى بە جوانیتان قسەم كەس لە ئێوە تا ئێستا هۆكار چییە دەنگێكتان لەسەر ئەم خوشكە وەزیرە نادیارە دەر نەبریووە؟ بینیوتانە؟ دەزانن ناوى چییە؟ عیلاقەى ئەوەمان نیە كێ لەوێى داناوە؟ رەنگە هەر بە سوتفەش ئەم بۆشیاییەى پڕكردبێتەوە، ئاخر خۆ مەسەلەى ژن هێشتا شتێك نیە كۆمەڵگەى كوردى كە حكومەت و دەسەڵات و حزب و مەلاو شاو گەدایشى درێژكراوەو دەرهاویشتەى ئەون گرینگیەكى پێبدەن، تا ئێستا پیاو كەڵەبابەو لەسەر ژن حیسابە، برادەرێك لەكاتى دەردەشەكردنى ئەم شتانە پێى گوتم" بۆڵە بۆڵى چیتە مەگەر كە ئەوە وەك حاڵ و ئەحواڵى كۆمەڵگەكەت دەزانى گلەیى چى لەو قوربەسەرە دەكەى، قورعانم كەلاموڵڵا بێ چۆن ژنانى ماڵەوە بێ پرسى پیاوەكانیان بۆیان نیە قولانجێ لەبەر دەرگەى مالەكانیان دوركەونەوە ئاواش ئەم خاتوو وەزیرە بۆى نیە فززە بكات" ئەرێ بەراست تۆ بڵێى ئەمە چ مەنتیقیەتیكى تیادا بێت؟..
ئەو میللەتەى ئێمەش سەیرە! نە لەدیارو نە لەنادیار خۆشیى نایەو، مۆدێل مۆدێلى رەخنەیە، چ دەڵیى بڵێ كەس نیە هیچ بخوێنێتەوە! كەچى خوادەزانێ هێندە بەد بەختم ئەمن، گەرماو گەرم خانمى وەزیر، ئەم جوملانەى دەگاتێ، بەڵام گۆمانم هەیە زۆریش، هیچ بەدورى مەزانە پاداشتم بكاو، ئەویش وەك من و تۆ دژە ژن دەرچێ!..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان