<

بۆ بەرێز سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان فریاى ژیانمان بكەون و مەهێڵن بكرێتە قوربانى ململانێكان

18/12/2010, 12:00 (GMT+1)
جەنابی سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران ئێمە وەك كۆمەلێكى زۆرى قوتابی و خوێندكار ، كە لە زانكۆ و پەیمانگاكانى هەرێمى كوردستاندا دەخوێنین بە پەرۆشەوە لە هەوڵ و كۆششەكان و چاكسازیەكانى بەرێزتان دەڕوانین ، بەتایبەتیش لە بوارى پرۆسەى خوێندنى باڵاَ دا كە لاى بەرێزتان جێگەى بایەخى تایبەتیە ، ئەمەش لە كاروبارى رۆژانەتاندا بەدى دەكرێت كە چەندى بە پەرۆشن بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونى پرۆسەى پێشكەوتن لى وڵاتدا، وەك ئەو كۆمەلە قوتابی و خوێندكارە حەز بەوە دەكەین كە بەشدار بین لە پرۆسەى بەرەو پێش چوونى ولات و بێبەش نەبین لە و پرۆسەیە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوامیمان پەیوەستە بە بریارى جەنابتانەوە، بۆیە هەر لە سۆنگەى پەرۆشیتان بۆ پرۆسەى خوێندن و پەرۆشیتان بۆ خوێندكاران كەم دەرامەت ، ئەم داواكاریە دەخەینە بەردەم بەرێزتان بەمەبەستى پێداچوونەوەیەك بەو بریارە ، بۆیەش بە لەبەر چاوگرتنى بارى تایبەتى خوێندكاران و قوتابیان .

لای هەمووان ئاشكرایە لە ئێستادا كە خوێندنى سالى 2009-2010 كۆتایی پێ هاتووە و چۆتە قۆناغی پاش خۆی ، بەلام ئێمە وەك كۆمەلێك لە خوێندكاراى زانكۆ و پەیمانگاكانى هەرێمى كوردستان بەهۆی ئەوەى كە لە دوو وانە كەوتووین بۆیە بە بریار ناتوانین بچینە قۆناغی دواى خۆمان واتا(قۆناغێكى نوێ) ، بۆیە دەبێت بۆ سالێكى تر لە هەمان قۆناغی رابردوو بمێنیینەوە و نەتوانین سود لە خوێندنى سالێكى دوور و درێژ ببینین ، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە ماوەى ئەو سالەدا تەنیا ئەو دوو وانەیە دەخوێینین بۆیە داواكارین لە بەرێزتان بڕیار بۆ ئێمە دەربكرێت بەو مەبەستەى بتوانین سوودى لێوەربگرین و بتوانین بە هەردوو وانەكەوە بچینە قۆناغی دواى خۆمان ، ئەویش بەوەى یاسای پەرینەوە لە یەك وانەوە بكرێتە دوو وانە هاوشێوەى زانكۆكانى دیكەى عێراق، چونكە وەك لای بەرێزتان ئاشكرایە ئێمە لەگەڵ خوێندنى ئاسایی خۆماندا سرقالین بە كاركردنى رۆژانەوە بەمەبەستى دابینكردنى بژێوى ژیانمان ، بێگومان ئەمەش كاریگەرى لەسەر خوێندمان كردووە، چونكە لای بەرێزتان ئاشكرایە دابین كردنى بژێوى ژیان كارێكى ئاسان لەم رۆژگارەدا ، دڵنیاین كە بەرێزتان پشتگیری لە بەردەوامبوونمان دەكەن لەخوێندنى ، و دانەبرانمان لە خوێندن هەر پرۆشیشتانە كە واى لێمان كردووە ئەم داواكاریە بخەینە بەردەم بەرێزتان ، تابتوانین هەم بژێوی خۆمان و خێزانەكەمان دابین بكەین لە هەمان كاتیشدا بەردەوامیش بین لەپرۆسەى خوێندنەكەمان .

بێگومان ئەنجامدانى ئەم كارەش لە سەر قسەى و بریار جەنابت دەوەستێتەوە ئەویش بەدەركردنى بریارێكى تر كە لە سودى قوتابی و خوێندكار بێت و بتوانین سودى لێ وەرگرین چونكە ئێستاش لە حكومەت بەغدا دوو وانە پەیرەو دەكرێت ، بۆیەش داواكارین لە بەرێزت كە ژیانمان و داهاتوومان لەوە بەگەورەتر سەیر كەى كە بیهێلی بكرێتە قوربانى ئەجێندا ساسیەكەى هەندێك رێكخراو و گەللە رەقی و پێداگری وەزیری خوێندنى بالا بۆیە دیسان داواكارین لێت و پێت دەلێین ژیانمان و خەونمان لەوە گەورەترە تكایە لەبەر چاوى بگرن با بۆیەك وانە سالێك لە بەهارى گەنجیمان نەروات و زیانێكى مادیشمان بۆ بگەرێنەوە بە گەراندنەوەى عبوور بۆ 2 وانە .



كۆمەلێك قوتابی و خوێندكار لە زانكۆ و پەیمانگاكانى كوردستان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان