نۆێنه‌ری جه‌لال له هۆڵه‌ندا 6 $ ده‌فته دۆلار وه‌رده‌گرت به‌ناوی تهکتولی به‌باڵی خه‌تی گشتی
27/04/2009, 12:00 (GMT+1)

باشه من ده‌پرسم ئه‌م پارانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت بۆ خۆیه‌تی یان بۆ تهکتولی به‌باڵی خه‌تی گشتی له ئه‌ورپا، تا ئێستا چی کردوه بۆ یه‌کێتی بالی گشتی له ئه‌وروپا باشه کوا کۆرتان کاوا کۆبونه‌وه‌تان کوا ده‌نگتان یان ئێوه‌ش به س گیرفان پرکردن و گه‌نده لی .
به‌باڵی خه‌تی گشتی شەرمەزاریە دەسەڵاتى یەكێتى یارى بەچارەنووسى خەمخۆرهکانی خۆی بکات له ڕێگه‌ی نوێنه‌رێکی نا شه‌رعی نامۆ به حیزبێکی سۆشیال _ دیموکرات که ناویان لێناوه نوێنه‌ری مام جه‌لال له ئه‌وروپا، ئه‌م نوێنه‌ره له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سی نه‌خوێنده‌وار که ناویان لێناوون کارگێڕی کۆمیته ڕۆژانه له کۆبوونه‌وه داخراوه جاسوس ئاساکانیاندا سوکایه‌تی به‌و کادروپێشمه‌رگه دێرینانه ده‌کان كەبەقەدەر مووەڕەشەكانى سەرەوسمێڵیان ڕۆژه ڕه‌شه‌کانی سه‌رده‌می شاخیان به‌ڕێکردوه بۆ ڕزگاری گه‌ل ، ئەوجاسووسانهى كەقسەى بێبنه‌ما لەسەر هەڤاڵانی خۆیان ده‌که‌ن که هه‌ڵوێستیان هه‌بووه، بیرناکانه‌وه له‌خه‌باتی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ساڵانێک شەقیان لەبەرد هەڵداوەو برسێتی تونێتیان چه‌شتوه و چەندین جار لەكەنارى مەرگ گەڕاونه‌تەوە .بەئازایەتى و خەبات وماندووبونى خۆیان بونهتە پێشمه‌رگه وئه‌ندام وکادر و بەرپرس نەك ماستاوكردن و جاسوسى و پیاوپیاوێنە ؟؟.
زۆر به‌ڵگه‌ی ترم لایه گه‌ر ناوبراوان نکوڵیان کرد له‌کاتی خۆیدا ده‌یخه‌مه ڕوو.
با گشت کادرو ئه‌ندام و پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی ووڵاتی هۆڵه‌ندا ئاگاداربن هه‌مان گروپی سه‌ره‌وه به‌نهێنی سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی کۆبونه‌وه‌یه‌کی داخراون بۆ ژماره‌یه‌ک له به‌ناو ڕێکخستنه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆیان تا نامه‌یه‌کی په‌یمان دووپات کردنه‌وه‌یان پێ بنووسن بۆ سه‌رانی شڵه‌ژاوی ئێستا که ئه‌مان تاکه ڕێکخستنی شه‌رعین . هه‌ڤاڵانی دڵسۆز کۆبۆنه‌وه کراوه حیزبیه‌کان مۆڵکی ده‌سته و تاقمێک نیه تا ئه‌ندامانی تری لێ بێ به‌ش بکه‌ن ،
سه‌روه‌ری بۆ ئه‌ونه‌ی که ملیان که‌چ نه‌کرد بۆ پاره وسه‌روه‌ت
.
هۆڵه‌ندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















