له‌سه‌ر زیندانیکردنی هه‌زاران منالانی کورد ئامینه کاکه باوه داوا له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات هه‌لوێستی ڕون بکاته‌وه
26/06/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌به شیكی نامه‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات و ده‌لێت (تورکیا ولاتێکه پێویسته یاساکانی مافی مرۆڤ که‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و یه‌کێتی ئه‌ورپاوه گرنگی پێ ده‌درێت ، چێ به‌جێ بکات . به‌لام له‌تورکیا به‌هه‌زاران مناڵی کورد له‌ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 سال به‌هۆی به‌شداری کردنیان خۆپێساندانه‌کانی کورد به‌ناوی (تاوانبار)خراونه‌ته زیندانه‌وه که‌به‌شێکیان چه‌ندین ساله دیداریان له‌گه‌ل بنه‌ماله‌که‌یان نه‌کردوه وئه‌شکه‌نجه وئازار له‌زیندان ده‌بینن .
هاوکات ئامینه کاکه باوه ئاماژه به‌وه‌ده‌کات له‌بری ئه‌وه‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌منالان لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل منالانی کوردی ته‌مه‌نی 12 بۆ 18 سال بکات که‌چی له‌لایه‌ن دادوه‌ری گشتیه‌وه به‌تاوانی (تیرۆریست و تاوانبار) یاساکانیان له‌سه‌ر جێ به‌جێ ده‌که‌ن
له‌کۆتایی نامه‌که‌ی کاکه باوه پرسیار له‌وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌کات ئایا ولاتی سوێد که واژوی داکۆکی له‌مافی منال کردوه چ هه‌نگاوێک به‌رامبه‌ر زیندانی کردنی منالانی کوردی خوار ته‌مه‌ن 18 سال ده‌گرێته به‌ر ؟
شایه‌نی باسه ئامینه کاکه باوه له سالی 2009 بۆته ئه‌ندام په‌رله‌مانی سوێد له‌سه‌ر لیستی پارتی چه‌پ و ئه‌ندامی چاودیری کوردۆسایده
تێبینیه‌ک : له‌په‌رله‌مانی سوێد هه‌مو ئه‌ندام په‌رله‌مانێک مافی هه‌یه پرسیارلهسهر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌که‌ی له وه‌زیری ده‌ره‌وه بکات ، وه‌پێویسته وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌ماوه‌ی 2 هه‌فته‌دا به‌فه‌رمی پرسیاره‌که وه‌لام بداته‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















