"گۆڕان داوا دەكات بۆ راى گشتى ئاشكرا بكرێت"كاروان ساڵح: سەرۆكایەتى پەرلەمان كەیسى تاریق رەمەزانى لە لیژنەى ناوخۆ كشاندۆتەوە
13/12/2010, 12:00 (GMT+1)

كاروان ساڵح ئەندامى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان لەپەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راگەیاند: لەرۆژى 17/2/2010 فراكسیۆنەكەمان لە نوسراوێك داوامان لە سەرۆكایەتى پەرلەمان كردوە ئەنجامى ئەو لیژنەى كە لە خۆلى دوەمى پەرلەمان پێكهیندرابوو بۆلێكۆڵینەوە لە هەلاتنى فرۆكەوانى تۆمەتبار لە كیمیابارنكردنى شارى هەڵەبجەى شەهید لە ئاسایشى سلیمانى بۆ راى گشتى روون بكرێتەوە، بەڵام پێیان راگەیاندین كە سەرۆكایەتى پەرلەمان كەیسەكەى لە لیژنەى ناوخۆ كشاندۆتەوە
ئەندامەكەى فراكسیۆنى گۆڕان راشى گەیاند بەردەوام دەبین لە ئاشكرا كردنى ئەو دۆسیە و بە كراوەى دەى هێڵینەوە.
لەساڵى رابردوو فرۆكەوانى تۆمەتبار تاریق رەمەزان لە كیمیابارنكردنى شارى هەڵەبجەى شەهید لە ئاسایشى سلێمانى ئازاد كرا بە پێى لێدوانى خودى تاریق رەمەزان لەسەر فرمانى جەلال تالەبانى سەرۆك كۆمارى عێراق و سكرتێرى ی ن ك ئازاد كراوە بە ئامادە بوونى بەرێوەبەرى گشتى ئاسایشى سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















