کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتی تێک شکاندنی بیری سیاسی و سوکایه‌تی کردنه
10/06/2010, 12:00 (GMT+1)
یه‌کێتی که له 1/6 ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی کردووه به به‌ستنی کۆنگره‌ی سێ بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌کان به بیری خۆیان بنه‌ماڵه‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی)پته‌و ده‌که‌نه‌وه ،به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه تا ئێستا نازانن چه‌ند ئه‌ندام ده‌نگ ده‌دات (هه‌زارو پێنج سه‌د یان دوو هه‌زار)له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ک بنه‌ماڵه‌ی (جه‌لال تاڵه‌بانی) هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌رو چاوێک به‌ناو کۆنگره‌دا ده‌که‌ن .خۆش له‌وه‌دایه ! هه‌موو گه‌نده‌ڵی و نه‌گبه‌تیه‌کانی به‌سه‌ر یه‌کێتی هات به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌ک (جه‌لال تاڵه‌بانی)خودی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و حیزبه‌ی هێنا ،به‌ڵام تائێستا بۆ خۆی سێ ڕۆژه ئاماده‌ی کۆنگره بووه .نازانم نۆ ڕۆژه گه‌ڕه‌کێکی شاری سلێمانیان ئیزعاج کردووه و ئه‌مه ڕه‌خنه له کێ ئه‌گرن و کێ جوابیان ده‌داته‌وه؟!!!که‌ڕۆژانه هه‌زارو پێنج سه‌د، دوو هه‌زار که‌س ئاماده ده‌بێت له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر،که‌ڕۆژی کولفه‌ی کۆنگره مه‌زه‌نده ده‌کرێت به یه‌ک ملیۆن و نیو دۆلار،ئه‌مه‌ش به‌هه‌ردانی سامانی ئه‌م میلله‌ته‌یه وه خۆشیان زووزوو میکاجێکی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن کۆنگره به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن و کۆتایی ده‌ڕوات .که‌به‌ده‌یان له‌ش فرۆشی تیا مه‌وجوده‌و ئه‌ندامی کۆنگره‌یه که هه‌موویان له‌ش فرۆشی سه‌رکرده کۆنه‌کانیانن به‌ده‌یان خه‌ڵکی خائین و گه‌نده‌ڵ و خۆفرۆش تیا خزاوه،من نامه‌وێ لێره ناوی که‌س بێنم ئه‌گینا ناوی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه ده‌زانم ،پێش کۆنگره خه‌ڵک ئومێدێکی به چاک بوونی یه‌کێتی هه‌بوو ،به‌ڵام ئێستا هیچ ئومێدێکیان نه‌ماوه .دوێنێ که ڕاپۆرتی داراییان خوێندۆته‌وه که گه‌وره‌ترین ڕاپۆرت بووه که میزانیه‌ی ئه‌و حیزبه‌ی له‌سه‌ر به‌نده چه‌ندین ناڕه‌زایی هه‌بووه له ئه‌ندامانی کۆنگره ،به‌ڵام هیچ گوێیان نه‌داوه به ناڕه‌زایی و تێ‌یان په‌ڕاندووه ،دڵنیابن وه‌ک ڕاپۆرتی دارای سه‌رکردایه‌تیه‌کانیشیان داناوه که کێ ده‌ر ده‌چوێنن .من پێم باشه ووشه‌ی(یه‌کێتی نیشتیمانی)بخه‌ینه ناو مه‌تحه‌فه‌وه بۆی پارێزراو بێت هیچکه ئه‌و خۆفرۆشانه سوکایه‌تی به‌و ووشه‌یه‌وه نه‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























