<

به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌که‌ی وەزارەتی كشتوكاڵ

03/04/2011, 12:00 (GMT+1)
ئەگەر سەرنجێك بخەینە سەر قسەو بارودۆخی ئێستاى كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە ئەم هەرێمەى كە ئێمە تیایدا دەژین لەگەڵ ئەوەى زەوییەكی بە بەرەكەت و پڕ سەرچاوەى ئاوى تیادایە، بەڵام لەبەر چەند بەرپرسێكی مشەخۆر و نەخۆشی كورسى و دەسەڵات و پارە خەڵكی وڵاتەكەمان تامەزرۆى میوەیەك یان سەوزەیەك یاخود بەرهەمێكی كشتوكاڵی خۆماڵین .
رۆژانە هەر یەكێك لە ئێوە ئەى خوێنەرى ئازیز چەند خولەكێك لە كاتى خۆتان ببورن و سەردانى بەردەم دەرگا یاخوود حەوشەى وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانى ئاوى حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لە شارى هەولێر ئەوا وەك رۆژى رووناك و بەبێ هیچ زیادە خستنە سەرێك دیمەنی خەمبارى و نیگەرانی برایانی جوتیار و خەڵكی وەبەرهێنی كەرتی كشتوكاڵى دەبینی، دیارە لێرەدا لەگەڵ ئەو دیمەنەدا چەندین پرسیار دێتە ئاراوە :-
1- ئایا ئەو جوتیار و خەڵكی وەبەرهێنەرى كەرتی كشتوكاڵ لە چی نیگەرانن؟
2- باشە حكومەتى هەرێمی كوردستان و گەورە بەرپرسانی كوردستان بەردەوام دەڵێن دەبێت بایەخ بە بەرهەمی خۆماڵی بدرێت؟ ئەى بۆچی برا جوتیارەكان قایل نین ؟ .
3- لە وەزارەتی كشتوكاڵ چ باسە ؟ تۆ بڵێی لە ناو ئەو وەزارەتە كێ ئەوەندە بێ ئەمەك و بێ كەڕامەتە رێز لە چینی هەژاران ناگرێت كە ئارەقە و خەباتی ئەوانە زۆر كەسی گەیاندە كورسی دەسەڵات ؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و دەیان پرسیارى ترم راستەوخۆ لە زمانى جوتیارانی دڵ گرانی بەر دەرگاى وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان گۆێ لێ بوو بەتایبەت دڵ گرانیان لە كارەكانى گەلاوێژ محێدین شێخۆ، كاتێك لەو بەستەزمانانە ئاماژەى بەوەكرد كورد دەڵێت (جام كە پڕ بوو لێى دەرژێت) ئەم قسەیەى ئەو برا داماوە زۆر سەرنجی راكێشام هەر بۆیە لێی زیاتر چوومە پێش ئەویش دواى ئەوەى لە مەبەستم حاڵی بوو زانى راگەیاندكارم تیشكی خستەسەر دەردە دڵەى خۆى و چەندین نمونەى ترى وەك خۆى .
ئەو پیاوەى كە ناوى نازم عەلیە و خەڵكی دەشتی هەولێرە ئەوەى راگەیاند : ماوەى ساڵێكە ئەوبه‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ی بەرپرسەى بەناو بەڕێوبەرى گشتی زەوى و زارى وەزارەتی كشتوكاڵ بە ئارەزووى خۆى یاریمان پێ دەكات و وەك تۆپ، من نازانم كۆناهم چیە كە دەمەوێت لەسەر خەرجی و لە زەوى زێدی باب و باپیرانم خزمەت بكەم و كەسێكی سوودمەند و وەبەرهێن بم، بەڵام گەلاوێژخان هاوكاریم ناكات و خاكی زێڕینی كوردستان بە قەڵەمە ژەهراوییە پیسەكەى دەسوتێنێت.
دواتر هەر لەو وێستگەیەدا چاوم كەوت بە یونس حەمەدەمین كە جوتیارێكی دەشتی دزەییە لە دیمەنی دیاربوو كە بارى دەروونی زۆرتێك چووە بۆیە لێم پرسی خێرە وا شێواوى ؟ خێرا هاتە وەڵام و گوتی : بۆ لەبەر مدیرى زەوى زارى وەزارەتی كشتوكاڵ ژیان تامى ماوە معامەلاتم هەموو تەواوە كەچی بەسەد پەڵپ و بیانوو رەزامەندی نادات، هەروەها لەسەر حاڵی خۆشمەوە جنێو باران كرام هەر لەبەرئەوەى بەرپرسێكی پارتی و سەرى ڕەش لە پشتم نەبوو.
هەموو ئەو نیگەرانیانە واى لێكردم كە پەیوەندی بكەم بە (گەلاوێژ محێدین شێخۆ)ى بەرێوەبەرى گشتی زەوى زار لە وەزاتی كشتوكاڵ بكەم بۆچوون و قسەى ئەویش وەرگرم، بەڵام ئەو ماڵە موبارەكە وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی منی نەدایەوە.
كاردانەوەى ئەوبه‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌ بەرپرسەى نەبووە هۆى راگڕتنی خلكۆى كارى من كە مەبەستمە و بەردەوام دەبم لە خزمەت كردنی چینی هەژار و بن دەستی داماوى نەگبەتی كورد كە بەرۆژى رووناك مافیان دخورێت، بۆیە لە دەرەوەى وەزارەتی كشتوكاڵ دیدار و دانیشتنم لەگەڵ یەكێك لە كارمەندە نزیكەكانى ئەو بەرپرسە ڤایرۆسەى وەزارەتی كشتوكاڵ سازكرد كە بڕوام وایە كە هیچ ئەنتی ڤایرۆسێك ناكۆژێت تەنها شەق نەبێت، ئەو كارمەندە روونی كردەوە : گەلاوێژ محێدین شێخۆ به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌که و ماوەى ساڵانێكی زۆر زۆرە پلەى بەڕێوەبەرى گشتی زەوى و زارە لە وەزارەتی كشتوكاڵ كورسیەكەشی تاپۆ كراوە و لە پێناو پارێزگارى كردن لە كورسی و پارەو دەسەڵاتی هەموو كارێك دەكات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانى.


لە كۆتایی ئەم بەدواداچوونەوەدا هیوادارم لەم بارودۆخەى هەرێمی كوردستان دا خەڵكی و حكومەت چیتر ئەو كادیرە فاشلە قبوڵ نەكەن كە كوردستانى وێران كردووە و سەوزایی نەهێشت، دەخوازم ووردبینی و چاكسازی بگاتە ئەو خانمە و بەڵكو ئەو شوێنە چۆڵ دەكات و كۆتایی دێت بە ئەشكەنجەدان و نوزانەوەى جوتیاران و هەژارانی كوردستان لەبەرئەوەى كرد دەڵێت (نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ قەساب).
هەر لە ئێستاوەش رایدەگەیەنم كە ناهەقی قبوڵ ناكەم و من دەبم بەچاوێكی راست نا ناهەقی و گەندەڵیەكان بگەیەنم بەخەڵكی لەگەڵ ئەوەى تازە لە بوارى راگەیاندن كار ئەكەم بەڵام تیژبینم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان