لە پەراوێزى كۆنگرەى قوتابیانى پارتیدا، كاروان محەمەد سابیر لە تەراتێنى نێوان دەزگاى پاراستنى لقى 2 و ماڵى دكتۆر نورى عوسمان شنگارى دۆڕاندن
27/02/2010, 12:00 (GMT+1)

لێرەدا مەبەست تەنها ئاشكراكردن و هەڵماڵینى ڕووى دزێو دووڕووى و پاشقولگرتن و چەواشەكارى و ماستاوچێتى و خۆڵكردنە چاوى دەزگاكانى پاراستن لەلایەن هەندێك گەنجى تەماحاویى و خۆبەرەو پێشەوەى نێو ڕیزەكانى یەكێتى قوتابیانى كوردستان، كە ئارمانج و ئارەزوویان دەست كەوتى حزبى و مادیى و لەبەر كردنى چاكەت و پانتڕۆڵ لەسەر میزانیەى یەكێتى قوتابیامى كوردستان، لەم باسەدا تەنها كاروان مجەمەد سابیر، كاروان دەنگ گەورە بە نمونە دێنینەوە!!
كاروان مجەمەد سابیر هەر یەكەم ساتى چوونە ڕیزى نێو ئەو یەكێتیەوە(قوتابیان) بیرى لەوە كردەوە لەكەمترین ماوەدا و بە زۆرترین نرخیش بێ پۆست و پایەى گەورە بەدەست بهێنێ، بە هەر شێواز و شێوەیەك بێت، یەكەمینجار دەستى بۆ هەموو كەسە بچوكەكان پانكردەوەو تا ئەوەى دەزگایى پاراستنى لقى 2 لەلایەن ساسان عەونى بەرپرسى دەزگاى پاراستنى لقى 2 بە 100 هەزار دینارى بریمەر 2 ڕاپۆرتى لە سەر هاوڕێكانى نووسى و زۆرێك تاوان و خیانەتى یۆ هەڤاڵەكانى هەڵەبەستبوو بە چەشنێك گەر ئەو ڕاپۆرتان كارى پێبكردرایە ئەوا ئەو 2 قوتابیە ڕەوانەى ئاكرێ كرابوون!
ئیتر كاروان بەو پولە كەمەیە كەوتە داوى ساسان عەونى و كارى مهینەى خۆى لە قوتابیەوە بۆ سیخوڕى جاسوسى گواستەوەو لە كۆنگرەى 12 كرایە ئەندامى سكرتاریەتى قوتابیان و بەبەردەوام كارى ببوە پەوەندى كردن بە هەموو مەسولێكى گەورەو بچوكى پارتیەوە بەو نیازەى گەر زانیان ئەوە ئەزم، گەر نەیانزانى خۆى دەناساندوو، ماوەیەكیش بۆ پشتشكاندنى هەڤاڵەكانى ڕاپۆرتى لە دژى بارزانیەكانیش دەدایە مەحمود محەمەد ئەندامى (م س) پارتى ، كە هیچ دەستەڵاتى نیە، جاسوسیشى بۆ ئەو دەكرد!
تا كرایە بەرپرسى سەنتەرى خامەو پارەو میزانیەى چەورى دى، ئیتر خۆى بیرچوەوە كە راپۆرتى بە 15 هەزار دینار بۆ پاراستن نووسیوەو، كەوتە دزى و گەندەڵى و بە هەموو شێوەیەك دەستى كردە تاوانى خیانەتو چەواشەكارى و خۆبردنە پێشەوەو تا ئەوەى زیاتر لە 25 ملێۆن دینارى لەسەر بوەو ماڵ و بە یەكەمین گەندەڵو دزى سكرتاریەتى قوتابیان ناساندراو، بە ئاشكرابوونى ئەو مەبلەغە لەسەنتەرى ڕۆشنبیرى خامە دەركراو، خاتوونى بەڕێز شوكریە خرایە شوێنى و ناچار كە زانى شمەرمەزارى زۆرو حەیاچوونى گەورەى لەسەر بۆتەماڵ، لە دەرگاى ماڵى دكتۆر نورى عوسمان شەنگارى داو بە شەوانە سەردانى ئەوەى دەكردو، هەر چۆن جاران ڕاپۆرتى لەسەر گەندەڵیەكانى نورى سنجارى بۆ پاراستنى لقى 2 بەرز كردبووەوە، ئەم جارە گێڕى 180 پلە گرڕى و راپۆرتى لەسەر تاوان و خیانەتەكانى دەزگاى پاراستنى لقى 2 و نهێنیەكانى ئەو دەزگایەى بۆ نورى سنجارى بەرزدەكردەوە، ئەویش بۆ چەند جارێك 2_3 ملێۆن دینارێكى بۆ سەرف كردوو، كاروان بە هەلى زانى (پەیمانى) خوشكى و مامێكى كە یەكێتى بوو بە دكتۆر نورى دامەزراندو بەڵێنیشى وەرگرتبوو لەو كۆنگرەیە پشتیوانى بكات، لە رێگەى قادر نەجەمەدین دەڵاڵەكەى دكتۆر نوریەو بۆ ئەوەى لەم كۆنگرەیەدا بە سكرتێر یان ئەندامى سكرتاریەت هەڵبژێردرێت، بەڵام دكتۆر نورى لە 4 ڕۆژ پیش هەڵبژاردن زانیارى بۆ چووبوو كە كاروان دەنگ گەورە پیاوى پاراستن بووەو بە جاسوسى خۆى لێنزیك كردۆتەوە ئەویش لە ڕقا ئاگادارى قادرو ستافى خالیدى كوڕى كردبوو كە كاروان دەنگ گەورە بخەن، ئەونیش زۆر بە جدى كاریان لەسەر كردوو بۆ هەتا هەتاى ڕیسوایان كرد!
بروانن چارەنووسى جاسوس و بە كرێگیراوان و خۆفرۆشان بە چ ئاقارێك شكایەوە، تا ئەوەى كاروان ئامادەبوو كچانى قوتابیان بەرێزەوە تەنها ئەوانەى خۆیان لە ئەزەلەوە سوكن بۆ ساسان عەونى و پاشانیش بۆ دكتۆر نورى و ئەوانى دیكە بەرێتوو ئەوساش تڕۆكراو نەیتوانى درێژە بە تەراتێنەكانى بدات، چونكە كاروان محەمەد سابیر بوە ناسراوە كە ماوە ماوە بە ئیشارەتى بەرپرسێكى پارتى هەڵدەسوڕێت و دواى تەواو بوونى مەهامەكەى ڕیسوا دەكرێت!
بەڵام ئەجارە شێرە كچێكى وەك شوكریە بۆ هەتا هەتاى كاروانى و هاوشێوەكانى ڕیسواكرد، ماوەیەك خەریك بوو عەلى عەونیش بە هەڵەدا بەرێت، بەڵام عەلى زوو فریاى خۆى كەوت، ماوەماوە پەیوەندى بۆ موسا ئەحمەد دەكاو بە ئەزبەنى بانگیان دەكاو تا بچێتە ناو دەزگاى خێرخوازى بارزانى یەوە!
دكتۆر نورى بە سەرف كردنى پارەى زۆر بۆ قوتابیان توانى خالیدى كوڕى دووهەمین دەنگ بهێنێت و كاروانیش ڕیسواى بۆمایەوە!
بەڵام پارتى زۆر دەزگاى مەشبوهى هەیەو جێگاى زۆرێك لە كاروان و هەڤاڵەكانى تیا دەبێتەوە، گەر بە هەڵەدا نەچووبین كاروان گەورەترین سیخورى نێو دەزگا ى ئاژانسی پاراستنى مەسرور بارزانى بەم نزیكانە دەور دەبینێت! چونكە لە هەرشێوێنێك ئیش و ككارێكى هەبووبێ ئەوا گوتویەتى ئێمە سەبەر برا گەورەین(واتە مەسرور بارزانى)
چونكە ئەو دزى و گەندەڵى و راوەڕووتانەى لە سەنتەرى خامە لەو دەرچوو، لە هەركەسێكى بادینیش دەرچووبایە، تا هەزار مانگ دەهۆڵیان بۆ دەكوتا،
سەرچاوەیەكى زۆر نزیك لەماڵى دكتۆر نورى كاروان لە ماوەى 10 رۆژدا 17 جار بە شەو چۆتەماڵى نورىو 20 جاریش پەوەندى بە مۆبایلەوە كردوەوبە نورى یەوەو، داواى لەى زۆر كەناڵ كردبوو چاوپێكەتنى لەگەڵ سازبكەن هەندێك ماستاوچى وەك خۆى بۆیان كرد بەڵام ئاخیرەن سوك و ڕیسوایى و شاربەدەرى لە قوتابیان بۆ مایەوە، ئەوەى ڕۆژێك دژایەتى خاتوو شوكریەى كچە تێكۆشەرو ئاوارەیەكى ئێرانى كردبێ چارەنووسى وەك كاروان دەنگ گەورەبووە!
زۆر نهێنى ترى كاروانمان بە بەڵگەوە لایە لەكاتى پێویستدا بڵاوى دەكەینەوە!
تێبینى:
كاروان دەنگ گەورە چەند جارێك بە فیتى دەزگاى پاراستن بەناوى خۆیەوە لە كوردستانێتى هۆمەرى پاراستن وتارى دژى ستافى كوردستانپۆست و قەڵەمەكانى بڵاوكردۆتەوە!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















