<

زۆر بەرێزان و خۆشەویست كوردستانپۆست

24/02/2011, 12:00 (GMT+1)

سڵاوى شۆڕش و راپەڕین

چۆن جەماوەرى تونس و میسر تەنها كەناڵى جزیرەیان هەبوو .. چۆن ئیستاش جەماوەرى راپەڕیوى لیبیا هەر جزیرە بۆتە مینبەریان و جۆش و خرۆش و حەماسەت ئەكا بەرۆحیانا .. بەراستى و بێ موجامەلە ئێمەى جەماوەرى تووڕەى سلێمانى و دەوروبەر تەنها كوردستانپۆستمان هەیە كەلەچواردەورى ئاگردانەكەى راپەڕین كۆیكردوینەتەوە .

ئەمڕۆ هەواڵبڵاوكراوەتەوە گوایا دكتۆر بەرهەم دێتە بەردەركى سەرا یان گۆڕەپانى ئازادى .. تاكو خەڵكى بەقسە لووسەكانى چەواشەبكات و ساردیانبكاتەوە .. ئەم هاتنەش بەفەرمانى خودى مەسعودى خائین و جەلال تاڵەبانى خوێنڕێژە .

بۆیە داواكارین لەبەرێزتان بانگەوازى رسواكردنى دكتۆر بەرهەم و هەر بەرپرسێكى یەكێتى و پارتى بڵاوبكەنەوە كەئەیانەوێ پلانى لەمجۆرە ئەنجامبدەن .

هەربژین و سەركەوتووبن

كۆمەڵى خۆنیشاندەر
 

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان