<

ئەی نیشتمان

21/10/2012, 12:00 (GMT+1)




ئەی نیشتمان
نازانم بۆ
خەمەکانت
درێژ دەبێ و
دەبێتە
کەوانەی
ڕاوکەری مەرگ

دەشت و دەریا
دەبێتە تەلاری خوێن
بە گریانی
هاواری سەخت
برینم سارێژ دەکەم

ئەی نیشتمان
شاری غوربەت
دەکەمە ملوانکەیەك
لەملی یادی دەکەم

ئەی نیشتمان
خورپەی دڵ و
چیرۆکی یادی بێ ئامان
چارۆکەی خەمی ژینە
هەرکاتێک یادت دەکەم
پەڵەهەورێک
دام دەگرێت و
وەك چۆلەکەی
چەمی سیروان
چۆڕاوەی خەم
لە بەر دەکەم
چاوەڕوان بووم
زیاتر زیاتر
لە بیست ساڵ
نێوەی تەمەن
لەتاراوگەی دووری تۆدا
بەسەرم برد
ئاخ بۆ خاکی
شیوەن و خوێن

ئەی نیشتمان
ئەی چاوشینی قژزەردی
زەردەپەڕە
لە چاوە شینەکانی تۆدا
وڵاتێک درۆست دەکەم
ووشەکانت
بوو بە سیمای
دڵ و ئاسمان

هەر کاتێک ناوت دەبەن
سەر لە نوی
زامی سەختم دەکولێتەوە
لە سەر کانی ....دڵدارانت
باسی عەشقت دەکەن
هەوری بارانی بێ مۆڵەت
چرۆی خاک
بێزار دەکات
لە تاراوگەی دڵی منە ا
هەستەکانت چرۆ دەکات
لە چاو کۆرپەیەکی تەنیا
نامەکانت بەدی دەکەم
چاوەڕوانی

.... ڕۆڵەکانم
مافی هەژار دابڕێژێت
دیوی ڕاستی تەلارەکان
بکرێتەوە
بۆ ئامیزی باوەری تۆ
هەتا هەتا
پەپولەیەکی ئاوارەین
باوشت بۆ دەگرینەەوە

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان