ئاساییه...گوڵم
05/02/2014, 12:00 (GMT+1)
ئاساییه گوڵی ته‌مه‌ن له کۆتاییدا هه‌ڵوه‌رێ
لق و گه‌ڵای دره‌ختی ژین ، وشک بێت و هه‌ڵبوه‌رێ
ئاساییه ، ده‌ستی زه‌مه‌ن ، پشتێکی ڕێک بچه‌مێنێ
شه‌خته‌ی سه‌رمایه‌ک له ناکاو ، وه‌رزێ گه‌ڵاڕێزان بێنێ
ئه‌وه‌ی ئاسا نیه گوڵم ، له‌م سه‌رده‌مه چه‌وت و لار ا
کاڵفام بکرێ به کاربه‌ده‌ست ، ڕۆشنبیر بکرێ به (دار) ا
شیعر و ووشه کهرهسهبن بۆ مه‌نجه‌ڵی درۆ و ڕیا
گه‌مژه ببێته ده‌مڕاست و گیلیش بانگ بکرێت به (ووریا)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























