سەردەشت و سۆران خەم مەخۆن قاسمیش كوژرا
19/10/2010, 12:00 (GMT+1)
سەردەشت و سۆران هاوڕیان و كەسووكاریان چیتر خەم لەوە مەخۆن كەوا بلِێن تیرۆرستان هاتوونەتە كوردستان و سەردەشت و سۆرانیان كوشتووە ، چیتر خەم لەوە مەخۆن كە دەڵێن ئەنسارووالئیسلام زەردەشتیان فڕاندووە ئاسایش و شورتەو پاراستنی كوردستان راست دەكەن كە زەردەشت فڕێندراوە چونكە هەر گرووپە تیرۆرستیەكانیش بوون كە چەند ڕۆژێك لەمەو بەر قاسم ئاغاشیان لە ڕێگەی فرۆكە خانەی نێو دەوڵەتی هەولێرەوە فڕاند بێ ئەوەی هیچ لایەنێكی ئەمنی ئەم وڵاتەش پێی بزانێت، چونكە قاسمیش یەك لە گرووپەكەی خۆیان بوو بكوژو ئەنفالكراوی چەندین كوردی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بوو، بەڵام بۆ لە دەست نەدانی زوو هەوڵی فڕاندنیان داو لە كوردستان ڕزگاریان كرد نەوەك كەسوكاری شەهیدەكانی دەستی ڵێ قبووڵ نەكەن و بیكوژنەوە، ئەگەریش بكوژرابوایە ئەو كات گروپی ئەنسارولئیسلام سەركردەیەكی وەك قاسم ئاغای لە دەست دەدا، لەلایەكی ترەوەش كە بەرەچاوی حكوومەت و بەرپرسانی ئەمنی ئەم وڵاتە ئاسم ئاغا لێدوانی جیاجیا دەدات و دەڵێت جگە لە مسعود بارزانی عیساب بۆ كەس نایكەین.
ئاسایش پاراستن شورتەو بەرپرسانی پارتی و یەكێتی ئەگەر ئێوە لە كوشتن و رفاندن و تیرۆر كردنی سۆران و سەردەشت تاوانبار نین ئەی چۆن تیرۆرستێكی وەك قاسم ئاغا لە كوردستان رزگار دەكەن، بێ ئەوەی هیچ كێشەیەكی بەسەربێت، یاخود لە پەنای خۆتان دەی شارنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























