<

فەزیەحەیەكى گەورە لە كۆنترۆلى ئامادەیى

25/08/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى ئەمساڵ لە كۆنترۆلى ئامادەیى روویداوە گەورەترین خیانەتە بەرامبەر بە قوتابیان و بەرامبەر بە شەرەفى پیشەی مامۆستایەتى.
بۆ نمنونە، مامۆستایەك بەناوى ابراهیم كە سەرپەشتیارى پسپۆرى كۆمپیوتەرە دەستكارى ژمارەیكى زۆر لە نمرەكانى كردووە لە كاتى تۆماركردنى نمرەكان لە كۆمپیوتەر و نمرەى بەرزى بۆ تۆماركردوون، هەروەها مامۆستایەكى دیكە بەناوى علی ێابر سلتان هەمان كارى قیزەونى دەستكاریكردنى نمرەى قوتابیانى كردووە،هەروەها بەڕێوەبەرى گشتى ئەزمونەكانیش بەشدارە لەم یاریكردنە بە نمرەو چارەنووسى قوتابیەكان و خودى خۆى سەرپەرشتى بەشێك لەو دەستكاریكردنانەى كردووە.
تكایە وەزارەتى پەروەردە، یان لیژنەیەكى تایبەتى بێ لایەن پێكبهێندرێت تاوەكو لێكۆڵینەوە لەم تاوانە بكەن ئەوكات دڵنییام چەندین حاڵەتى ساختە و دەستكارى و نمرە گۆڕینەوەو جۆرەها كارى نابەجێ و قێزەونى دیكەتان بۆ بەدیار دەكەوێت كە مایەى شەرمەزارى گەورەن بۆ پرۆسەى خوێندن، و پێویست بە سزادانى هەموو ئەوانە دەكات كە بەشدارن لەم سكانداڵە.


 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست

بابەتە پڕبینراوەکان