ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌خوێندكارانی ئازادیخوازی ئاماده‌ییه‌كانی ناحیه‌ی چوارقوڕنه
30/03/2011, 12:00 (GMT+1)
به‌ڕێزان و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی به‌رده‌ركی سهراوههموو ئه‌وانه‌یی كهخۆپێشاندان ده‌كه‌ن له‌پێناو ئازادی و به‌ده‌ست هێنانی مافهڕهواكان له هه‌رشوێنێكی ئه‌م كوردستان بن ، ده‌مانه‌وێت پێتان ڕابگه‌یه‌نین كه‌ئێمه لهئێوهزیاتر تینوبهئازادین و له‌گه‌ڵ داواكانی ئێوه‌دا هاوهه‌ڵوێستین و داواڕه‌واكانی ئێوه داواڕه‌واكانی ئێمه‌شن به‌لام چاك بزانن كه‌ئێمه چه‌ند جارێك هه‌وڵمان داوه له‌هۆڵه‌كانی خوێندن بێینه‌ده‌ره‌وه و شه‌قامه‌كانی چوارقوڕنه‌ش بكه‌ینه سه‌كۆی به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانمان به‌لام به‌داخه‌وه هه‌ردوو ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان وه‌ك جاسوس كارده‌كه‌ن و به‌په‌یوه‌ندی كردن به‌چه‌ندین به‌رپرس و لایه‌نی حیزبیی ناحیه‌كه ڕێیان له‌ئێمه گرتوو نه‌یانهێشت ده‌نگی خۆمان بخهینهپاڵ ده‌نگی ئێوه‌ی نوێنه‌ری گه‌ل له‌سه‌رای ئازادی بۆیه ئێمه به‌م به‌یاننامه‌یه پشتیوانی خۆمانتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین و هاو هه‌ڵوێستین له‌گه‌ڵ ئێوه‌داو داواشتان لێده‌كه‌ین له‌م شۆڕشه نه‌وه‌ستن و داواكارییه‌كانمان نه‌بن به‌بڵقی سه‌رئاو .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان























