مژده، مژده، بکوژانی شه‌هید سه‌رده‌شت ئاشکرا ده‌بن ،،، به‌ڵام چۆن ؟؟؟؟
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)
دوای ئه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی (هه‌ولێر) به هاوکاری و به‌هۆی زانیاری ووردی ده‌زگای پاراستنی هه‌رێم توانی سه‌ره‌داوی چۆنیه‌تی شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌ده‌ست بێنێت ، ئه‌مڕۆ .../.../..... هێزێکی چاوکراوه‌ی ده‌زگای پاراستن و ئاسایش ، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنیان هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌و تاقمه خۆیان تێدا حه‌شار دابوو ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئاماده نه‌بوون خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن و که‌وتنه ته‌قه کردن له قاره‌مانه‌کانی ده‌زگای پاراستن و ئاسایش و ئه‌وانیش دوای ئه‌وه‌ی له خۆ ته‌سلیم کردنی ئه‌و یاخی بووانه بێ هیوا بوون ، ناچار ته‌قه‌یان لێ کردن و دوای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌کی نیو سه‌عاتی سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانبارانه که ژماره‌یان 4 که‌س بوو
کوژران و جگه له لاشه‌کانیان به‌ڵگه‌ی زۆریش که‌وته ده‌ست هێزه‌کانمان ، که هه‌مووی
سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن که ئه‌وانه بکوژی کاکه سه‌رده‌شت بوون....
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له ئێستادا هه‌واڵێکی ڕاست نیه به‌ڵام ئه‌گه‌رێکی زۆری
ئه‌وه هه‌یه ، ئه‌گه‌ر له ژێر فشاری زۆری خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان دا ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر ناچار بێت ئه‌و پیاوکوژانه‌ی خۆی ئاشکرا بکات ، یاخود له ترسی ئاشکرابوونی
ئه‌و پیاوکوژانه به‌هه‌ر هۆیه‌کی تره‌وه ، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی ده‌سگیر بکرێن و ببنه هۆی ئاشکرا کردنی داڕێژه‌رانی ئه‌و پیلانه گڵاوه‌ی پاراستن و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه مه‌سروری كوڕی دیکتاتۆره‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش ، ئه‌وا هه‌مان ده‌زگای سیخوڕی پاراستن ، پیاوکوژه‌کانی خۆی له سیناریۆیه‌کی ئاوادا ده‌کوژێت ، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌م بۆ هه‌تا هه‌تایه تاونبارانی ڕاسته‌قینه وون بکرێن و هه‌م له لایه‌کی تره‌وه
بیکه‌ن به منه‌ت به‌سه‌ر که‌س و کاری شه‌هید سه‌رده‌شت و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه و
خۆشیان به ووریا و قاره‌مان بده‌نه قه‌ڵه‌م ،،.
پێویسته خه‌ڵکی کوردستان زۆر چاوکراوه بگه‌ڕێن به دوای ئه‌و تاوانبارانه‌دا ، به‌ڵام پێویستیشه گیانیان بپارێزرێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه شاهیدی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر به‌شێکی که‌م له تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی ئاشبه‌تاڵ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ،پاشانیش له دادگایه‌کی
دادپه‌روه‌رانه‌دا خۆشیان سزای یاسایی تاوانه‌که‌یان وه‌رگرن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان
























