به‌په‌له و گرنگ .. ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، ده‌ستێک بووه..
17/03/2011, 12:00 (GMT+1)

سه‌رچاوه‌که ده‌لێت: ئه‌م کرده‌یه به ده‌ستێکی رێکخراو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده‌وه ئه‌نجامدراوه و مه‌به‌ستی گرنگی له دواوه بوو ، بۆ شاردنه‌وه‌ی بابه‌تگه‌لێکی گرنگ بووه ، که له خواره‌وه دیێنه سه‌ری. بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود هیج رۆژێک وه‌ک دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی کاریان نه‌کردووه ، به‌ڵکو کتومت قهزافیئاسا ، هیچ دامهزراویکی نییه، به‌ڵکو بنه‌ماڵه‌یه‌کی چه‌کدار و تالانچین ، چه‌ند که‌سیک له نێو خودی بنه‌ماڵه ، کوردستان لیدهخوڕن ، هیج ئیعتباریک بۆ خه‌ڵکی کوردستان و حکومه‌ت و په‌رله‌مان دانانێن.
سه‌رجاوه‌که وتی: په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها باره‌گای حکومه‌تی هه‌ریمیش له‌لایه‌ن مێلیشیاتهکانی سه‌ر به بنه‌ماله‌ی بارزانییه‌وه گوایه ده‌پارێزرێن ، به هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بوڵیان نییه هێزی دیکه جێیان بگرێته‌وه ، بۆیه له ژێر بوونی ئه‌و هێزه‌وه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌لسا به سووتاندنی چه‌نده‌ها دۆکۆمێنت و فایلی گرنگ که تێکڕای په‌یوه‌سته به تالانکردنی بوودجه‌ی کوردستان.
سه‌رچاوه‌که دریژه‌ی داێی وتی: ئیستا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له هه‌ر رۆژێک زیاتر ترسیان لی نیشتووه و ده‌زانن زوو یا دره‌نگ به کوته‌ک له کوردستان ده‌رده‌کرێن و یا ده‌ستگیر ده‌کرێن و سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو پێشێلکارییانه‌ی که ده‌رهه‌ق به خه‌لکی کوردستان ئه‌نجامیانداوه و دادگایی ده‌کرێن .، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن که‌مترین دۆکۆمێنت به‌رده‌ستی خه‌ڵکی بکه‌وێت.
سه‌رچاوه‌که بۆ کوردستانپۆست زیاتر دوا و وتی: ئه‌و شوێنه‌ی کرده‌ی سووتانه‌که‌ی لێ ئه‌نجامدراوه ، فایل و دۆکۆمێنتی حکومه‌تی نێجیر بۆ چه‌نده‌ها ساڵێ تێدا پارێزراوه و دۆکۆمێنته‌کان بریتیین له:
1- هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان ودۆکۆمێنتی وه‌رگرتنی ئه‌و داهاته زۆروزه‌وه‌نده‌ی له شیرینی و فرۆشتنی نه‌وت وه‌رگیراوه.
2-هه‌موو داهاته‌کانی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل له 1994 ه‌وه تا رۆیشتنی نێجیر و هاتنی به‌رهه‌م ساڵح.
3-هه‌موو ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ی تێدابوو که نێچیر له سه‌ر بوودجه‌ی حکهومهت ده‌یدا به لقه‌کان ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌لائی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بکات ، ئه‌م پاره به‌خشینه مانگانه بوو سه‌رباری نهسرییهکانیان که له ئیداره‌ی مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه وه‌ریان ده‌گرت.
4-هه‌موو ئه‌و دۆکۆمێنتانه که تایبه‌ت بوو به به‌خشین و پاداشت بۆ خه‌لکانیکی زۆر له نێو حزبه‌کان و نووسه‌ران و به‌ناو که‌سایه‌تییه‌کان که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بۆ کرینی زیمه‌یان ئه‌و پاره‌یان پیدهبهخشین.
5-دۆکۆمێنتی به‌خشینی پاره‌ی ته‌رخانکراو بۆ حزبه‌کان ، وه‌ک حزبی شیوعی و سۆسیالیست و حزبه کارتۆنییه‌کانی دیکه ، مانگانه بۆیان برابۆوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌ک له ئیتفاقیاتهکانی نیوانیان بوودجه‌یان وه‌رده‌گرت.
6- هه‌موو کادیرێکی پارتی بۆ کرینی زیمه و ویژدانی ، ناوماڵی به پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ کڕدراوه ، بۆیه‌کجار و دووجار بۆ که‌سێک.
7- هه‌موو کادیرێکی پارتی یا خانووی بۆ کردراوه و یا زه‌وییه‌ک یا دوو زیاتری وه‌رگرتووه یا هه‌مووی پێکه‌وه ، ئه‌و دۆکۆمێنتانه له‌سه‌ر کاغه‌زیکی بچووک ده‌نووسرا له‌لایه‌ن نیچیرهوه و نوری شه‌نگالی جێبهچیی ده‌کرد.
8- ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که بریتی بوون له پاره‌به‌خشین وه‌ک پاداشت بۆ که‌سانێکی سه‌ر به پارتی یا له نێو حزبه‌کان بۆ کاریکی جاسوسیان له دژی خه‌لکی و یا له دژی حزبه‌کانیان ، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی زه‌حمه‌تکێشان ، حزبی شیوعی و تورکمانه‌کان.
9- کۆمه‌لیک نووسه‌ر که وتاریان بۆ پیاهه‌ڵدان به بنه‌ماڵه یا به نێچیر ده‌نووسی له رۆژنامه و گۆڤار و سایته‌کان ، هه‌ر بۆنمونه باسی له که‌سێک کرد به‌ناوی(ب.خ) که پاره‌یه‌کی زۆری وه‌رگرتووه به هۆی نووسینی وتار له کوردستانپۆست.
10- دۆکۆمێنتی کڕینی هه‌زاره‌ها ئۆتۆمۆبیڵی تایبه‌ت بۆ کچی جوان ، ده‌لاڵی لهشفرۆسهکان ، وه‌زیره‌کان ، بهریوهبهرگشتییهکان و کادیرانی پارتی و هه‌ریه‌که‌و به گوێره‌ی نزیکی له بنه‌ماڵه و جۆری ئه‌و خه‌ده‌مات که پێشکێشی بنه‌ماڵه‌ی ده‌کرد.
11- دابه‌شکردنی هه‌زاره‌ها پارچه زه‌ویی به‌سه‌ر کادیرانی پارتی و بنه‌ماڵه له ناو هه‌ولێر و شاروشارهۆچکهکانی سه‌ر به هه‌ولیر و دهۆک.
12-دۆکۆمێنتی تایبه‌ت به پاداشتکتردنی که‌سانی بیانی که ده‌هاتنه کوردستان ، هه‌ر بۆنموونه ئه‌حمه‌د داودئۆغلو پاداشتیانکرد به تاقمێک له ئه‌ڵماس که وه‌ک له دۆکۆمێنته‌کاندا هاتووه بای 600 هه‌زار دۆلار بووه ، دیکچێنی و زاڵمای خه‌لیلزاد و گارنه‌ر و ئه‌وانی دیکه.
13-ده‌یه‌ها و بگره سه‌ده‌ها دۆکۆمێنت ده‌رهه‌ق به پاداشتکردنی ئه‌وکه‌سانه‌ی له ده‌وره‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیمه‌یان بکرن و ببن به پیاویان
14-دۆکۆمێنتی خانووکردن بۆ به‌رپرسی حزبه‌کان ، بۆ نموونه که‌ریم ئه‌حمه‌د له دۆکۆمینته‌کان سێ خانووی له شۆڕشی هه‌ولیر به ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ بیناکراوه و بهناویشیان تۆمارکردووه ، که‌مال شاکری حزبی شیوعی و کادیره‌کانیان ، حزبی زه‌حمه‌تکێشان و سۆشیالست و تورکمانه کارتۆنییه‌کان. یه‌کێ له دۆکۆمێنته‌کان خه‌رجکردنی پاره‌یه بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنهێنان و کڕینی سه‌یاره‌یه بۆ مه‌لا به‌شیری ئه‌ندام په‌رله‌مانه(پێش ئه‌وه‌ی ببێ به ئه‌ندام په‌رله‌مان).
15- دۆکۆمتنتی زۆری سه‌باره‌ت به کرینی ڤێلا و شوقه بۆ عه‌ره‌به عێراقییه‌کان که ئیستا ده‌سه‌ڵاتدارن ، بۆ نموونه مالیکی له هه‌وڵیر ڤێلایه‌کی بۆ دورستکراوه ، زه‌وی دراوه‌ته عادل عبدلمهدی و عه‌مار حه‌کیم و رۆژنامه‌نووسه عه‌ره‌به‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله بهشوبهێنن به ده‌سه‌لاتێکی دیموکراسی و بێده‌نگیان بکه‌ن. له نیو رۆژنامه‌نووسه‌کان ناوی په‌یامنیری که‌نالێکی گه‌وره‌ی قه‌ته‌ر هاتووه که پارچه زه‌ویی و پاداشتکراوه بۆ ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت و هێج نه‌لێت له‌سه‌ر ده‌سه‌لات ، ئه‌وه‌تا بۆ یه‌ک مانگ ده‌چێت له کوردستان سه‌رهه‌ڵدانه و حوکمی عورفی له هه‌ولیر هه‌یه که‌چی راپۆرتێکی تێروته‌سه‌لی نه‌کردووه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه.
16-دۆکۆمێنتی زۆر ده‌رهه‌ق به تاپۆکردنی موڵکی گشتی به‌ناوی بنه‌ماڵه و یا به‌ناوی کادیرانی پارتی ، سه‌ده‌ها و بگره زیاتریش، خانووی حکومیان له‌سه‌ر خۆیان تاپۆکردووه به ناشه‌رعی ، ئه‌وا ویرای تاپۆکردنی سه‌دان و بگره هه‌زاره‌ها دۆنم ئه‌رزی زراعێ و پیشه‌سازی به‌ناوی خۆیان یا به‌ناوی کۆیله‌کانیان.
17-دۆکۆمینتی هه‌موو ئه‌و پاره بهشراوانه که ده‌درانه یه‌کێتی قوتابیان و لاوان و ته‌له‌فزیۆنه‌کانی پارتی و رێکخراوه‌کانی سێبه‌ر که تێکرایان بریتی بوون ئێستاشی له‌گه‌لدابێت له ریکخراویکی پارتی و بنه‌ماڵه.
18-دۆکۆمێنتی ته‌واو سه‌باره‌ت به ئه‌و هه‌موو پارانه‌ی که ده‌درێ به ده‌زگاکانی وه‌کو ئاراس و موکریان و وه‌رگێران و ئه‌وانی دیکه.ده‌یه‌ها بینایه دورستکراوه له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌لکی کوردستان به‌ناوی ئه‌و ده‌زگایانه کراوه ، هه‌ربۆ نمونه ده‌زگای ئاراس زیاتر له‌سێ بینایه‌ی هه‌یه به باره‌گا سهرهکیهکهشيهوه به‌ناوی به‌دران حه‌بیب به‌رپرسی ده‌زگاکه ،کراوه.
19-له هه‌مووشی گرنگتر دیاره دۆکۆمێنتی ئه‌و پرۆژانه که، له بوودجه پاره‌ی بۆ ته‌رخانکراوه و پاره‌که‌ی بۆ سه‌رفکراوه که‌چی پرۆژه‌که بوونی نییه. ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئه‌وم مه‌له‌فه‌یه ژنێکه ، ئه‌ندازیاریکی مه‌ده‌نییه دۆستی نێچیره به‌ناوی "رووپاک" که ته‌نانه‌ت ئیمساڵ بۆ پاکردنه‌وه‌ی رابوردووی، چۆته حه‌ج له‌سه‌ر حسابی نیچیر.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه برێتی بوو له راپۆرتی سه‌رچاوه‌که که به‌سوپاسه‌وه بۆ ئێمه‌ی نارد ، که ده‌بێت هه‌وینی لێگه‌رینێکی باش بۆ ئیدانه‌کردنی ئه‌و بنه‌ماڵه تالانجییه. ده‌بێ بووترێت کرده‌ی سوتاندن له زۆر شوینی عێراق به‌تایبه‌تی له به‌غدا له وه‌زاره‌تی بازرگانی و نه‌وت روویانداوه ، ئه‌مه‌ش بۆ شاردنه‌وه‌ی نهێنییت تالانییهکانیان بووه. هه‌ر پێش ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێت له مئیسر له ئه‌سکه‌نده‌ریه و له قاهیره جه‌لاده‌کانی ئه‌منی میسری هه‌وڵیاندا دۆکۆمێنته‌کان بسووتێنن ، به‌ڵام خه‌لکی شۆڕشگێر و راپه‌ڕیوی میسر پێڕاگه‌یشتن و دۆکۆمێنته‌کانیان پاراست و راده‌ستی داواکاری گشتی کرا.له کوردستانیش له‌سه‌ر هه‌مووانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌سزای خۆی بگه‌یه‌نرێت ، با دۆکۆمێنته‌کان بۆ رۆژی خۆی هه‌لبگیرێن ،بۆ ئه‌و رۆژه‌ی که په‌ت ده‌کرێته ملی تالانچی و تیرۆریستانی وه‌ک مه‌سعود وجه‌لال و بنه‌ماڵه‌کانیان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی به‌شێک بوونه له‌م سیسته‌مه ناره‌وایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتی دیکە
بابەتە پڕبینراوەکان






















